چۆنیه‌تى گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده
زانا و نوسه‌ری ئه‌مریكی مارگریت مید ده‌لێ"ده‌بێ منداڵه‌كان فێربكه‌ین چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك بۆچى بیرده‌كه‌نه‌وه".
پێویسته له سه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى په‌روه‌رده‌یی و فێركردن به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گرنگی و بایه‌خی زۆر به چۆنیه‌تى فێركردنى بده‌ن و، ته‌نها ڕاپه‌رموون و متمانه و پشت به‌ستن نه‌بێ به تاقیكردنه‌وه‌كانى نوسین، به‌ڵكو بۆ زانینى چۆنیه‌تى ئاستى قوتابیان پێویسته جۆره‌ها هۆكار و شێوازی جۆراوجۆر به كاربهێنن بۆ چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌ى قوتابیان و زانینى ئاستیان وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ى زاره‌كی و، هه‌روه‌ها مامۆستا ده‌كرێ كۆمه‌لێ پرسیاری جیاواز له ناو پۆڵ له قوتابییه‌كانى بكات له كاتی وانه ووتنه‌وه، جودا له‌وه‌ش پێویسته ناوه ناوه ده‌رگای گفتوگۆ و گه‌نگه‌شه و چه‌ن وچۆن له‌گه‌ڵ قوتابیان بكاته‌وه.
گومانى تێدا نییه فێركردن به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی میلله‌ت و وولاتانه له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كان، تایبه‌ت له وولاتان گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تى هه‌یه بۆ ناساندن و به‌ره‌وپێش چوون و پێشكه‌وتنى ئه‌و وولاتانه له بواره جیاوازه‌كان، وه بۆ ئه‌وه‌ى فێركردنێكى گه‌شه‌سه‌ندوومان هه‌بێت، پێویسته ئه‌ستونده و كۆلهگهكانى فێركردن په‌ره‌یان پێ بده‌ین له هه‌موویان گرنگتر مامۆستایه كه هه‌میشه ڕۆڵى سه‌ره‌كى و گرنگى هه‌یه له ته‌واوی پرۆسه‌كه، بۆیه هه‌ركاتێك بیر له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنى سیسته‌م و پرۆسه‌ى فێركردن ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌تا جه‌خت له پێش خستنى تواناى مامۆستا بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنانی به‌رده‌وام به جۆره‌ها شێواز بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مامۆستا و زانینى له سه‌ر جۆره‌ها شێوازی وانه ووتنه‌وه و به‌رده‌وامى دان به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، له هه‌مان كاتیش‌دا له كاتى ده‌ست نیشان كردن و هه‌ڵبژاردنی مامۆستاى باش، پێویسته كۆمه‌لێ مه‌رج و پێوه‌ر له خودی مامۆستا بونیان هه‌بێ، وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی پێشه‌نگ و باش و جێگیر و خاوه‌ن ڕه‌وشت و ئادكاری جوان بێت و له سه‌رخۆ و پشوو درێژ و په‌روه‌رده‌یی بێت، چونكه ڕۆڵى مامۆستا ته‌نها گه‌یاندنى زانست و زانیاری نییه، به‌ڵكو چاندن و ڕواندنى كۆمه‌لێ به‌ها و پڕه‌نسیپ و بنه‌ما و ڕێسا و بیروباوه‌ری ڕه‌وشتى جوان و جێگیر و به‌رزه له ناخ و ده‌روونی قوتابیان، بۆیه پێویسته دام و ده‌زگاكانى په‌روه‌رده و فێركردن كۆمه‌لێ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشان كردنى مامۆستاى باش و به‌رده‌وامیش به‌شدارى پێ بكه‌ن له خولى راهێنانى جۆراوجۆر.
دوای مامۆستا پێویسته گرنگى و بایه‌خی زۆر بدرێت به پرۆگرام و بابه‌ته‌كانى خوێندن و چۆنیه‌تى كوالێتى و گوتنه‌وه‌ى بۆ قوتابیان به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست. وه پێویسته پرۆگرامه‌كان تێك هه‌ڵكێش و ته‌واوكه‌ری بازاڕی ئیش بن، كاتێ كه قوتابی ده‌رده‌چێ و خوێندن ته‌واو ده‌كات له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته پرۆگرامه‌كانى پاڵپشتى و پشكی به‌هێز بن له داچاندن و ڕواندنى به‌ها پیرۆزه‌كانى ئایین و ڕه‌وشتى جوان و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانى ژیان به گشتى، ڕه‌گ داكوتان له ناخى قوتابیان و پته‌وكردن و چه‌سپاندنیان له‌گه‌ڵ گرنگیدان به زانینی زمانه‌كان كه له داهاتوو پێویسته قوتابیان فێری ببن.
جودا له‌وانه‌ش ناكرێ ڕۆڵى كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كارگێڕى قوتابخانه له یاد بكه‌ین له چۆنیه‌تى گه‌شه‌كردن و پێش خستنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به تایبه‌تى ڕۆڵى به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه، چونكه هه‌رده‌م كارگێڕى قوتابخانه‌ى ڕاست و دروست ده‌بێته مایه‌ى ده‌سته‌به‌ری و مسۆگه‌ری و به‌رپرسیاریه‌تى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، بۆیه پێویسته به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه هه‌رده‌م دروشمی په‌روه‌رده پێش فێركردن بێ و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێ دیدگا و ئامانجى ڕۆشن و ڕوونی هه‌بێت، له ناو قوتابخانه‌شدا زه‌مینه‌یه‌كى ڕه‌خساو یه‌كسان و هاوبه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى قوتابخانه‌كه فه‌راهه‌م بكات.
ماوه‌ته‌وه بلێم بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندن له پرۆسه‌ى فێركردن به‌رده‌وام بێت، پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌كان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داكۆكی و جه‌خت له سه‌ر كۆی خاڵ و بنه‌ماكانى گه‌شه‌كردنى پرۆسه‌كه بكه‌نه‌وه، له‌وانیش به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان تایبه‌ت ئه‌و قوتابخانانه‌ى به‌مه‌رج و پێوه‌ر قوتابی وه‌رده‌گرن كه هه‌موو قوتابییه‌ك ناتوانێ له‌و قوتابخانانه وه‌ربگیرێ، پێویسته گۆڕانكاری ناوه ناوه له‌و به‌رێوه‌به‌رانه ئه‌نجام بدرێ هه‌م هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌ڕه‌خسێنێ هه‌میش له‌وانه‌یه نیمچه ده‌سه‌لاتێكى ڕه‌ها و زۆر دراوه‌ته ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه له‌و قوتابخانانه كه به دڵنیایی ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌بێ له سه‌ر گه‌شه كردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروست و پاڵپشت بۆ قوتابی، كه هه‌رده‌م خاڵى وه‌رچه‌رخان و قه‌پاخی پارێزه‌ری پاشه‌رۆژى چاوه‌ڕوانكراوه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی