دەركردنی دیبلۆماتکارانی ڕووسیا لە پێنج وڵاتی ئەورووپا
پێنج وڵاتی ئەورووپا گروپێک لە دیبلۆماتکارانی ڕوسیایان دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ئیسنا، وەزارەتی دەرەوەی پرتوگال ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کە 10 دیبلۆماتکاری ڕووسیا دەردەکات.
وڵاتانی وەک سوید و ئیسپانیا و دانیمارک و ئیتالیا دەیان دیبلۆماتکاری ڕووسییان دەرکردن.
ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند: بڕیاری دەرکردنی 15 دیبلۆماتکاری ڕووسیای لەو وڵاتە داوە.
لوئیجی دی مایۆ ، وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش دەرکردنی 30 دیپلۆماتکاری ڕووسیای بەهۆکاری ئەمنی ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی دانیمارکیش دەرکردنی 15 دیپلۆماتکاری ڕووسیای ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشتر گوتی: ئێمە 3 دیبلۆماتکاری ڕووسیا دەردەکەین.
گوڵان: سەردار خەلیل