ڕووسیا: وەڵامی دەرکردنی دیپلۆماتەکانمان دەدەینەوە

ڕووسیا: وەڵامی دەرکردنی دیپلۆماتەکانمان دەدەینەوە

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا تۆڵەی دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتی فەرەنسا دەکاتەوە.

ئەلێکساندر گرۆشکو گوتی: کە كردەوەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارە ڕووسییەکان پێشوەختە، ئەمەش دەبێتە هۆی تاریكبوونی درێژخایەنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا،

لەم بارەیەوە دیمتری مدودف سەرۆکی پێشوو و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیاش لە پەیجی تەلەگرامەکەیدا نووسیویەتی کە وەڵامەکەی ڕووسیا لە هەمان ڕێژە و مەودادا دەبێت و ئەوە وڵاتانی ڕۆژئاوان کە زیاتر لە هەمووان زیانیان بەردەكەوێت.

فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕووداوەکانی شاری بوچایان ئیدانە کرد و جەختیان لە ئامادەکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا و بڕیاری دەرکردنی دیپلۆماتکارانی مۆسکۆیان ڕاگەیاند.

دوای ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە شاری بوچا گۆڕە بەکۆمەڵەکان دۆزرانەوە، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند: کە ئەو وڵاتە بڕیاری دەرکردنی 15 دیپلۆماتکاری ڕووسیایان لە دانیمارک داوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top