بەهـۆی تەقەکردن لە کالیفۆرنیا شەش کەس کوژران

بەهـۆی تەقەکردن لە کالیفۆرنیا شەش کەس کوژران

 

پۆلیسی شاری ساکرامنتو لە باشووری ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا دەڵێت: بەهۆی تەقەکردن لە ناوەندی شاری ساکرامنتو شەش کەس کوژران و بەلایەنی کەم 9 کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیس گوتی: تەقەکردنەکە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویـدا.

دوای تەقەکردن لە ناوەندی شارەکە ڤیدیۆیەک کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە پیشان دەدات كە خەڵک لە شەقامەکە ڕادەکەن و دەنگی تەقە دەبیسترێت. هەروەها لە ڤیدیۆكەدا ئامبولانسەکان نیشان دەدات کە بە پەلە بەرەو شوێنی ڕووداوەكە دەڕۆن.

پۆلیس چەند وردەکارییەکـی كەمی سەبارەت بە بارودۆخی تەقەکردنەکە خسـتەڕوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top