ئیسرائیل: دۆزینەوەی قوڵترین تونێلی حەماس ڕادەگەیەنێت

ئیسرائیل: دۆزینەوەی قوڵترین تونێلی حەماس ڕادەگەیەنێت

 

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: كە توانیویەتی قووڵترین تونێلی سەر بە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بدۆزێتەوە کە پێشتر بۆ پەڕێنەوە لەسنوورەکانی کەرتی غەزەدا بەكار دەهێنرا.

ئاژانسی هەواڵی ئای 24ی ئیسرائیل لە زاری ئەفسەرێکی یەکەی سەربازیی یاهالومەوە گوتی: تونێلەکە بە قوڵایی 70 مەترە دەکەوێتە ناوچەی باشوورەوە، کە دەکرێت بڵێین، تا ئێستا تونێلێکمان بە قوڵایی ئەم تونێلە لە حەماسەوە نەدۆزیوەتەوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئیسرائیلی لە بەردەوامیدا گوتی: لە مانگی تشرینی یەکەمی 2020دا تونێلەکەمان دۆزییەوە لە سیستەمی دیواری دژە تونێل کە دەکەوێتە سنووری ناوچەکانی فەلەستین لە باشووری شاری غەزە لە شارۆچکەی خان یونس،

لە کاتێکدا دیواری دژە تونێلی ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو دوای چوار ساڵ لە دروستكردنی تەواو بوو ، سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل گوتیان: کە حەماس چەندین ساڵ بەردەوام بووە بۆ دروستكردنی ئەو تونێلە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top