ئەڵمانیا بەنیازە سیستمی بەرگریی موشەکی لە ئیسرائیل بکڕێت

ئەڵمانیا بەنیازە سیستمی بەرگریی موشەکی لە ئیسرائیل بکڕێت

ئەڵمانیا نیازی کڕینی سیستەمی بەرگریی موشەکی هەیە بۆ پاراسـتنـیـان لە دژی هێرشێکی ئەگەری ڕووسـیـا.

ئۆلاف شولتز سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا لە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەدا ڕایگەیاند: کە ئەڵمانیا بیر لە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی دەکات بۆ پاراستنی لە دژی هێرشێکی ئەگەری ڕووسیا.  ئەو لە پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەڵمانیا لەوانەیە سیستەمێکی بەرگری وەک دۆمەی ئاسنی ئیسرائیل بکڕێت، بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ARD ی گوت: "بێگومان ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی کە ئێمە باسی دەکەین و هۆکارێکی باشمان هەیە بۆ ئەوە،   ئەو دیاری نەکرد کە بەرلین بەنیازی چ جۆرە سیستەمێکە.         

شولتز لە وڵامی پرسیاری ئەوەی  كە ئەڵمانیا بەنیازە سیستمێکی بەرگری موشەکی دوورهاوێژتر لەسیستمی پاتریۆتی خۆی دروست بكات، گوتی: پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە دراوسێیەکمان هەیە کە ئامادەیە توندوتیژی بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی.  

پێشتر ڕۆژنامەی بیلد بڵاویکردەوە، کە ئەڵمانیا بەنیازە سیستەمی بەرگری موشەکی پیكان 3 لە ئیسرائیل بکڕێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top