چاكسازی له په‌روه‌رده بێ دیاری كردنى دیدگا و په‌یامی نیشتمانى به‌رهه‌مى نابێت
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی یۆنانی ئه‌فلاتون ده‌لێ " ئه‌و كه‌سه‌ى فێركردنى پشتگوێ خستووه، ئه‌وا به‌شه‌لی ده‌ڕوات تاكو كۆتایی ژیانى".
گه‌ر باسى چاكسازی و گه‌شه‌كردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بكه‌ین ئه‌و پرسیاره‌مان لا گه‌لاڵه ده‌بێت ئایا له كێ ده‌ست پێ بكه‌ین له چاكسازی فێركردن له پڕۆگرامه‌كان یان مامۆستایان یان باڵه‌خانه یان كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی یان هتد...؟ له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر وولاتێك گه‌ر بیه‌وێ پرۆسه‌ى چاكسازی گشتى له كۆمه‌ڵگه و وولات بكات، ده‌بێ سه‌ره‌تا چاكسازی له په‌روه‌رده و فێركردن بكات، چونكه هه‌رده‌م وولاتانى پێشكه‌وتوو پێویستیان به‌وه هه‌یه نه‌وه‌یه‌كى ووشیار و به ئاگا ئاماده بكه‌ن و بهێننه به‌رهه‌م، نه‌وه‌یه‌ك بزانێ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كات، نه‌وه‌یه‌ك پڕ و ته‌ژی له زانسته‌كان و كارامه‌ییه‌كان به گشتى و به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ بۆ بونیادنان و دروست كردنى كه‌سایه‌تییه‌كى ته‌واوكه‌ر و هه‌ماهه‌نگ بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵگه به گشتى.
بۆیه هه‌ر چاكسازییه‌ك له‌و پرۆسه‌یه بكرێ ده‌بێ كاریگه‌رى و كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى و به‌رده‌وام له سه‌ر تاكه‌كان دروست بكات، كه هه‌رده‌م سه‌رمایه و سامانى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و نیشتمانه‌ن، وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ر چاكسازی و پلانێك پێویسته سه‌ره‌تا دیدگا و په‌یامی نیشتمانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به گشتى دیاری بكرێ، له‌گه‌ڵ وێناكردنى ئاراسته‌ى پێویست و داوا كرا‌و بۆ فێركردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستان و دانانى ستراتیژییه‌تى گشتگیر به ناوئاخن و به‌رچاو ڕوونى پلانى تۆكمه بۆ بونیاد و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و گۆڕانی جۆری له ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى وولات، كه دێنه سه‌ر چاكسازی له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌ماشاكردنى چوارچێوه‌ى گشتى پرۆسه‌كه و جه‌خت له سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى شایسته‌یی و لێهاتوویی مامۆستایان و تواناكانیان له‌گه‌ڵ شاره‌زایی و پسپۆڕى و توانایی كۆى ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و گه‌شه‌كردنى پڕۆگرامه‌كان و په‌رتووكی قوتابخانه و قایم و مكومی ئه‌زموونه‌كان به گشتى و به‌تایبه‌تى وه‌زاری پۆڵى دوازده‌ى ئاماده‌یی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى پلانی ستراتیژیی په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌شه‌پێدانى فێركردن به گشتى، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانینه ئاستى قوتابیانى خۆشه‌ویست له قۆناغی بنه‌ڕه‌تى له خوێندن و نوسین و ماتماتیك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا چه‌ند ئاشناكراون به وانه و بابه‌ته‌كانی ڕه‌وشت و كارامه‌ییه‌كانى ژیان و به‌ها په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گشتى، چونكه ئه‌وه گرفتێكی پڕ مه‌ترسییه كه ڕووبه‌رووى سیسته‌می فێركردن ده‌بێته‌وه و له ولاش شوێنه‌واری زۆر خراپ و نه‌رێنى له سه‌ر ئاستى قوتابیان جێ ده‌هێلی كه له كۆتاییدا كۆمه‌ڵگه و وولات زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، هه‌روه‌ها پرسینه‌وه و به‌دواداچوونمان ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستى توانایی و پسپۆڕى و گوزه‌رانی مامۆستایان به گشتى، چونكه مامۆستایان كۆله‌گه‌ی سه‌ره‌كى پڕۆسه‌كه‌ن پێویسته له ژیانێكى خۆشگوزه‌رانى بژین و رێز و شكۆی مامۆستایان هه‌رده‌م پارێزراوبێ وه‌ك مامۆستا و په‌روه‌رده‌كار و به‌خێوكار، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ گه‌شه‌پێدانى توانای پسپۆڕى مامۆستایان بكرێ بۆ پاراستنی و پارێزراوی كۆى پڕۆسه‌كه، چونكه گه‌ر مامۆستا ویژدانى جێگیر و ئاسوده و زیندوو بێ ئه‌وا له كۆى پڕۆسه‌كه دڵنیا ده‌بینه‌وه، به پاڵپشتى خواى گه‌وره له وتارى داهاتوو باسى كۆمه‌لێ پێشنیار وپێویستییه‌كانى بونیادنانى سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كه‌ین له هه‌رێمى كوردستان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی