سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی ئاداری ۲٠۲۲ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.