پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی کوردستان لە هەڵەبجە
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی لە رادیۆی دەنگی کوردستان لە هەڵەبجە..
بە بۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی کوردستا لە هەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، زیاتر لەخزمەت خەڵکی ستەمدیدە و خۆڕاگری ئەو دەڤەرە بن.
ئێمە لە کاتێکدا جەژنی نەورۆز و ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆکەتان پیرۆز دەکەین لە هەمانکاتدا رۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە رادیۆییە بەرزدەنرخێنین لەو دەڤەرە ئازیزەی هەڵەبجەی ناسنامەی خەبات و خۆڕاگریی و قوربانیدان، کە هەمیشە دەنگێکی زوڵال بووە بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
لەو دەرفەتەدا پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رادیۆی هەڵەبجە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لەو کار و ئەرکە پیرۆزەتاندا ...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی ئاداری ٢٠٢٢