سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ـی ئاداری ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود حوسێن العکیلی کرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ئیدانەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد.