گوتەبێژی کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو جۆ بایدن سەردانی ئەوروپا دەكات

گوتەبێژی کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو جۆ بایدن سەردانی ئەوروپا دەكات

 

 

دوێنێ (سێ شەممە) جێن ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئەوروپا دەکات بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕابەرانی ئەوروپا لەسەر داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆكرانیا.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوەو گوتی: بایدن لە 24 ی مانگی سێ لە بێلاڕووس لەگەڵ ڕابەرانی هاوپەیمانی ناتۆ و ئەوروپادا کۆدەبێتەوە.

 

سەردانەکەی بایدن پاش گەشتێکی هەفتەی ڕابردووی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامڵا هێرس دێت بۆ پۆڵەندا و ڕۆمانیا، لەوێ لەگەڵ کاربەدەستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی زیادبوونی قەیرانی پەنابەران بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و لەوێ پشتیوانی ئیدارەی بایدنی بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ دووپاتکردەوە.

Top