دوێتەكەی میران و عەزیز وەیسی بڵاوبوویەوە
بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز,هەردوو گۆرانیبێژی كورد(میران عەلی) و (عەزیز وەیسی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە ناوی(قوربانی بم)بڵاوكردەوە, كە گۆرانییەكە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆمار كراوە .
میران عەلی لە چانێڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییە دوێتەكەی خۆی و هونەرمەند عەزیز وەیسی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, تێكستی ئەم گۆرانییە فۆلكلۆرەو بەشێكی لەلایەن هونەرمەند (بەختیار ساڵح)ەوە نووسراوەتەوە,هەروەها عەزیز وەیسی كاری لەسەر بەشێكی ئاوازی بەرهەمەكە كردووەو بەشەكەی دیكە فۆلكلۆرە .
ئاسۆ كاكەیی