ھەلەبجە: ناسنامەوسیمبولی خەبات وقوربانی دانی گەلی كوردستانە
وەیسی سەعیدوەیسی
١٦-٣-١٩٨٨یەكێكی ترە لە رەشترین رۆژەکانی گەلی كوردستان ، لەلایەن رژێمی بەعسەوەشاری ھەلەبجەكیمیاباران كرا،
تاوانی كیمیابارانكردنی ھەلەبجە گەورەترین وسامناكترین تاوانەبەرامبەربەگەلی كوردستان كرا بۆسرینەوەی مۆركی نەتەوەیمان ،بۆیەش ھەمیشەشەھیدانی ھەلەبجەلەیادوویژدانی گەلەكەمان زیندوون ،
كارەساتی ھەلەبجەلوتكەی درەندەیی رژێمی بەعس بەدەردەخات دەرھەق بەگەلێك كەھەردەم بەرمال وئایینی لەسەرووپیرۆزەكانی ژیانیدابوو،كە مەبەست لەئەنجام دانی ئەم تاوانە تەنھاسرینەوە و قركردنی گەلی كوردستان بوو ،بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە نەیانتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان لە ناوبەرن ھەلەبجەش وەك ناسنامەوسیمبولی خەبات وقوربانی دانی گەلی كوردستان مایەوە.
لەم بیرەوەرییەداھەلوەستەلەھەمبەرچەندخالێکدادەکەم...
یەکەم : کارەساتی ھەلەبجەوکیمیاباران وھەمووتاوانەکانی ترشاھیدی مەزلوومیەت وقوربانیدانی گەلی کوردستانە
دووەم :فێرمان دەکەن کەدوژمنان جیاوازی لەنێوان ھیچ رەنگ ودەنگ وپێکھاتەونەتەوەوئایینەکان ناکەن وپەلاماری ھەمووان دەدەن ...
سێیەم :بەداخەوەماییەی تێروانینەدوای ئەوھەمووتاوان وجینوسایدەی دەرحەق بەخەلکی کوردستان کراوەھێشتائەوانەلەعیراقدا بالادەستن کەبەعس ئاسابیردەکەنەوەونکۆلی لەمافەکانی گەلەکەمان دەکەن ،دوایین کاریشیان بریارەکەی دادگای فیدرالی بووسەبارەت بەنەوت وگازی ھەرێم کەخودی بڕيارەکە پێچهوانهى بنهما ڕاستهقينهكانى سيستەمى فيدرالييه و پێشێلكردنێكى ئاشكراى ماف و دهسهڵاته دهستوورييهكانى ههرێمى كوردستانه.بۆیه روحی شەھیدانی ھەلەبجەلێمان دەخوازن ھەمووان مکوربین لهسهر پاراستنى قهوارهى دهستووریی ههرێمى كوردستان،
سلاو ودرودبۆگیانی پاكی پێنج ھەزارمرۆڤی بێ تاوانی هەڵەبجە وسەرجەم شەھیدانی رێگایی رزگاری كوردستان .
ھیوای تەندرۆستێكی باش بۆبرینداربووانی چەكی كیمیاوی دەخوازین.