بۆ تاران .. دوای هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر عند جهینە الخبر الیقین

بۆ تاران ..  دوای هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر  عند جهینە الخبر الیقین

 

 ئێران و دۆست وهاوڕێ وهاوکوفانی چ عێراق دا بێ یا لە کوردستان .  

 ئەوانەی  بەوە بەختەوەرن کە تاران لەودیوی سنوورەوە بە دووری 300کیلۆمەترەوە بە مووشەکی بالیستی هەولێری مووشەک باران کردووە لەخۆشیاندا کەوتوونەتە هەلەکە سەما .

با ئەوان ، کەیف سازو بەختەوەربن . خۆشی و بەختەوەرییان کە

خۆش بەختەوەریە بۆ دنەدان وڕازی کردن ، دەچێتە خانەی دوژمنایەتی کردنی هەرێمی کوردستان و تێکدانی ئارامی وسەقامگیری ، سەرباری کۆیلەیی و پاشکۆبوون .

لەکاتێکدا  هەموولایەن و کەسانی نیشتمانپەروەری خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیان  تێکدانی ئارامی وسەقامگیری هەولێر،واتە خۆبەدەستەوە دانی  ئیرادەی خەڵکی کوردستان وپاشکۆیی وزاڵبوونی هەژموون وفشاری  دەرەکی و بەقەڵەمڕەوبوون وکەوتنە ژێررکێفی هیلالی ئێرانی .

لە واری واقیعدا گەرتاران ئەو مووشەک بارانەی بەم پاساواوە بێ گوایە لە هەولێر بنکەیەکی جمووجۆڵی ئیسرائیلی مەترسی داری تێدایە، بۆئەوان .جێی مەترسییە .!!! ، دیارە ئەو پاساوە سەرباری بێ بنەمایی ، بیانووە وچاوبەستە وفریوودان وبەڕوودامانێکی دیکەیە،لەشەرمەزاریان ڕەواجی ئەودیوی سنووری پێ دەکەن .

ئێرانییەکان بەر لەهەموو کەس باشتر دەزانن بۆچی مووشەک بارانی هەولێر دەکەن . ئەوان وێنە گشتییەکەی پێگەی سیاسی و ئابووری بەنەوت و گازی سروشتی هەولێرو کوردستانیان  لە ناوچەکە وعێراقدا لەبەرچاوە کە :

هەولێر خاوەن ئەجندای خۆیەتی ، کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  لەنێو ئێستای  هاوکێشەی سیاسیی عێراق دا خاوەن پێگەی سەنگینی نیشتیمانی و ئیرادەی نەتەوەییە بۆیارییە سیاسییەکانی دامەزراندنی حکوومەتی تازەی عێراق ،گەر برسیش بکرێ و بڕیاری نادەستووری دادگای فیدڕاڵیشی بۆ دەرچێ  نەدەچەمێتەوە ، نە دەچێتە ژێر فشاری ئەم و ئەو .

ئەی بۆ تاران هەموو جارێ  سیاسەتی مووشەک بارانکردنی هەولێر پیادە  دەکا ..؟ ئایا  هەرلەبەر بوونی ئەو درۆزڵ وزە بەلاحەیە کە بانگەشەی بۆدەکەن ..؟  یا ( عند جوهینە الخبرالیقین )..؟  

هەولێر ، وەک جوهەینە ، زۆر باش دەزانێ ( کەری تاران لە کوێ و تاکوێ کەوتۆتە نێو قوڕێ ، یا کەری تاران لە کەوتووە و کوندەی لەکوێ دڕاوە  ) .

ئەوە بێ هەڵوێستی بەریتانییەکان و تووک نەرمی ئەمریکییەکانە .ئەوانن

لەبەرامبەر تاران شەرمن و لەرزۆکن  . ئەوە ئەمریکییەکان وکۆمەڵگای نیودەوڵەتییە لەسەر چەندین پرسدا لە گەڵ ئێران لە ململانێن گرفت و کێشەدان . کێشەی  ئێران لەگەڵ زڵهێزاندایە ،  نەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەولێر .

لەو هاوکێشە نێو دەوڵەتیە دوو فاقییە دوو جەمسەرییەی ئێستادا،ئەوە تارانە هەل و دەرفەتی هێرشی ڕووسیای بۆسەر ئوکراینای دەقۆستەوەو پووتین ئاسا بەرامبەر هەولێرو هەرێمی کوردستان هەڵسسووکەوت دەکا .

حەق وایە تاران چاوو لە مەغرووریەتی  پووتین نەکاتەوە و خۆی لێ نەبێتە شینە شاهۆ. چونکە هێشتا لێکەوتە و دەرهاویشەتەکانی داگیرکردنی ئوکراینا دەربەکەوتوون و گەر ئێستا مۆسکۆ تا ئەژنوی ڕوو چووبێتە نێو  نێوزۆنگاوەکەی کییف ، هێشتا ئەو سەری تونێلەکە دیار نییە .  

لە چیرۆک و سەربردەی کوردەواریدا  وا هاتووە :

شینە شاهۆ کە بەیانیان لەخەو هەڵدەستێ ، بە لەخۆ بایی بوونەوە بای باڵی خۆی دەداو دەڵێ :

 ڕاوی مێران خواردنی ڕانە مەڕوکارمامزە .کات دێ و دەڕوا نە ڕانە مەڕ، نە ئاسک نابن بە نێچیری ، ڕوو لە دەم ئاو و زۆنگاوان دەکا دەڵێ :

بۆق ، خواردنیش پیشەی مێرانە  ..!!!

تاران ..  بەغدا گوێتان لێیە ..

هەولێر، ئاسکە  پیرۆزەکەی نێودۆڵ و نشێو و چیای سەرکەش  و تاشە بەردە زەبەلاحەکانی  کوردستانی گەرمیان و کوێستانە .   

هەولێر  نە ڕواو دەکرێ ، نە کێو ماڵ ، کارمامزێکی سرکە.

هەولێر ، ئەو کەلە پووشەیە پشتی حوشترەکەی بەغدای دادگای بەناو فیدڕاڵی و تارانی مووشەک وەشێن  دەشکێنێ ..

هەولێر ، هۆلاکۆی دوێنێی بەزاند ،هۆلاکۆی سەردەمیش دەبەزێنێ .

هەولێر ، کوردستانە ، نیشتیمانی سەرفرازی  قارەمانان وبەرخودانە،  بارزانی رابەرو سەرۆک ،  فریادڕەسیەتی .

هەولێر 14-3-2020

 

 

 

 

 

Top