فڕۆکە شەڕكەرەکانی چین لە ئاسمانی تایوان هێزی خۆیان نیشان دەدەن

فڕۆکە شەڕكەرەکانی چین لە ئاسمانی تایوان هێزی خۆیان نیشان  دەدەن

 

 

 

 

وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند: کە 13 فڕۆکەی جەنگیی چینی هێزی خۆیان لە ئاسمانی ناوچەکەیان نیشانداوە، حکومەتی چین وەک بەشێک لە یەکپارچەیی خاکی خۆی سەیری تایوان دەکات و ئەمریکای ئاگادار كردووەتەوە بەرامبەر بەروژاندنی جوڵانەوە جیاخوازەكان لە ناوچەکەدا.

پەکین هۆشداریشی داوە، کە وەڵامی هەر كردەوەیەكی جیاخوازی لەگەڵ شەڕ دەداتەوە لە ناوەڕاستی قەیرانی ئۆکرانیادا پێشبینی ئەوە دەکرێت کە پەکین لە نزیکەوە چاودێری هەڵسوکەوتی ئەمریکا دەکات لە سەلماندنی بانگەشەکانی بەرگریی هاوپەیمانەکانی.

دەشڵێت: ئەمریكا ئۆکراینای فریودا بە پێشکەشکردنی داواکاری ئەندامێتی ناتۆ،  ئەو وڵاتەی ڕاکێشایە ناو شەڕێكی سەخت لەگەڵ ڕووسیا بەڵام ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات کە خۆی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ مۆسکۆ بەدوور دەگرێت.

 

 

Top