سەۆک وەزیرانی عێراق دوای هێرشەکەی سەر هەولێر، پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.
![سەۆک وەزیرانی عێراق دوای هێرشەکەی سەر هەولێر، پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220313111447_original_25.jpg )
مووشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-3-2022 ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە.
دوای رووداوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مستەفا کازمی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی کردووە و رایگەیاندووە: هێرشەکە کە “خەڵکەکەی ترساندووە“، دەستدرێژییە بۆ سەر ئاسایشی ”گەلەکەمان“.
مستەفا کازمی هەروەها رایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن رووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر شارەکان و سەلامەتیی هاووڵاتان دەبنەوە.