مه‌سرور بارزانی چرای ئومێد وتێكشكێنه‌رى پیلانه‌كان
مه‌به‌ست له‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه دوژمنان و نه‌یارانی ئه‌و گه‌ل و كیانه هه‌ر جارێك سیناریۆ پیلانگێرییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن مه‌به‌ستیانه به تیرێك دوو ئامانجی شوومیان بپێكن له‌لایه‌ن دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی .
مێژوو گه‌واهیده‌ره و حاشاهه‌ڵنه‌گره ، ده‌سه‌ڵاتدرانی به‌غدا له‌ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوو، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی چرٍی په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی كه له به‌رده‌ستیدایه ، هه‌ر له سیاسه‌تی په‌راوێز خستنی گه‌لی كورد له به‌غدا له هاوبه‌شییه‌وه و بۆ به‌شدار و له هاوڵاتیی پله‌یه‌ك بوون بۆ پڵه‌ی سێیه‌م و ئینجا برٍینی به‌شه مووچه و بودجه‌ی كوردستان و نه‌ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له كاتی جه‌نگی جیهانی تیرۆر به مه‌به‌ستی شكستی هه‌رێمی كوردستان یانش كۆتایی هێنان به ئه‌زموونی كوردستان و له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر هێرش و په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان تا به ئه‌مرٍۆ به‌كارهێنانی دادگای نافیدراڵی به‌كارهێنانی وه‌ك كارتێكی گوشار له دژی قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و دژایه‌تیی له كابینه‌ی پێشووتر و ئێستای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان زیاتر چرٍتر بوونه‌ته‌وه چونكه هه‌ڵگری چه‌ندین به‌رنامه و پلانی ستراتیژی له پێناو زیاتر به‌ره‌پێشه‌وه‌بردنی كوردستانی به‌هێزتر .
ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه، به‌شێوازی جیاواز ده‌كرێت به‌شێكی له‌ناوخۆدایه، به‌شێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ره‌نگه دیارترین هه‌نگاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ناو كوردانه‌بێت ، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كانی خۆیان ده‌ستیان له‌گه‌ل شیعه‌كان تێكه‌ڵكردووه، باشتر بلین ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته جاشێكی مۆدێرن ورۆژێك بۆ عه‌بادی و رۆژێك بۆ رۆژێك بۆ مالیكی و رۆژێكیش بۆتاران و به‌غدا بانگه‌شه ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئامانجیشیان لیدانی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و دژیه‌تی كردنی مه‌سرور بارزانییه كه واتا هه‌موو گه‌لی كوردستان ، ئه‌وان دێن بانگه‌شه بۆ ده‌ستوور ده‌كه‌ن، كه‌چی خۆیان ده‌ستوور پیشیل ده‌كه‌ن، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و كه‌سانه بدرێنه دادگا، له‌به‌رده‌م دادگای میلله‌تدا سزا بدرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، مه‌به‌ستیان له دژایه‌تیكردنی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی و كه هه‌رێمی كوردستان له گشت بواره‌كاندا هه‌نگاو بۆ ناوه له رووی ئاوه‌ردانی ،ئابووری ، سیاسی و دیپلۆماسی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا و نێوده‌وڵه‌تییدا و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه له گه‌شه‌سه‌ندن بوه‌ستێنێت . هه‌روه‌ها گشت هه‌وڵه‌كانیان به‌غدا بۆ ئه‌و راستییه‌یه كه مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد و ئینجا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و نادیده‌گرتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بچووكردنه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی ده‌ده‌رێت .له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش نه‌یارانی پارتی زۆرن، ئه‌وه‌تا به‌شێكی زۆر له‌و هێزانه‌ی له‌ناو حكومه‌تدان ، به‌رۆژ له‌نیو كۆبوونه‌وه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و به‌شه‌ویش ده‌بنه‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش مۆدێلێكه ده‌مێكه له‌كوردستان دروستبووه، كه‌سانێك له‌خێروبێره‌كاندا هاوبه‌شن، به‌لام له‌مه‌ینه‌تیه‌كاندا خۆیان ده‌دزنه‌وه.
دژایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و گروپێكی جیاوازه‌وه یه‌كێكه له‌و پرۆسانه‌ی ئه‌مرۆ نه‌یارانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شێوازی جۆراو جۆر خۆیان پێوه سه‌رقاڵكردووه، چونكه هه‌مووان زۆر باش ده‌زانن له‌یه‌كه‌م ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ و قه‌یران ، به‌ڵام توانی به‌سه‌ر گشت ته‌نگه‌ژه‌كان سه‌ربكه‌وێت كه‌ئه‌مه‌ش به كردار سه‌لێمندرا. هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یارانی كوردستانی تووشی شۆك كرد، به‌جۆرێك هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه خسته‌گه‌ڕ بۆ دژایه‌تی كردنی ، به‌لام له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوونه‌بوون چونكه ئیراده و كاریزمایی مه‌سروور بارزانی زۆر به‌هێزه له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا سه‌ركه‌توو ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ست به‌كاربوونیدا مژده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی ڕاگه‌یاند، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر له‌سه‌رتاوه كاریگه‌ری به‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه دیاربوو، به‌لام ئه‌وه‌مان له‌یادنه‌چێت چونكه خۆی له‌خۆیدا برینی ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه نه‌یاری زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد گه‌نده‌ڵكاران به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م راگه‌یاند و به‌شێوازی جۆراو جۆر كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گشت قۆناغه‌كاندا، ئه‌وه‌نده‌ی تر دوژمنانی كوردستانی ترساندووه، هه‌ر له‌ئێران تاده‌گاته سووریا و تاده‌گاته عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانی به‌غدا، زۆرباش ئه‌وانه ده‌زانن بۆ واده‌كه‌ن، زۆرباش ده‌زانن كه‌خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت چۆن پیلانه‌كانیان هه‌لده‌وشێنیته‌وه.
ئه‌وكه‌سانه له‌چاكسازی و پاكسازی ده‌ترسن و چه‌ندین ساڵ بوو داهاته‌كانیان و سنووریه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و به‌رژوه‌ندی شه‌خسی به‌كار ده‌هێنا ، ئه‌مرٍۆ ئاماده نین ئه‌و داهاتانانه‌ی بۆ نێو خزێنه‌ی حكومه‌تی كوردستان بگه‌رێنه‌وه و زۆرباش ئه‌و راستییه ده‌زانن كه مه‌سرور بارزانی ،تاكه كه‌س ده‌بێت بتوانێت سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان دابنێت، بۆیه لێره‌وه له‌وێ له‌ژیر ناوی جیاوازدا كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كردنی كابینه‌كه‌ی جار هه‌ر جاره‌و بابه‌تێك ده‌هێنه‌كایه‌وه، ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان و گه‌نده‌لكاره‌كان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت دژایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بكه‌ن،.به‌دڵنییاییه‌وه، هه‌موو ئه‌و پیلانگێرانی دوژمنان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش كه تێیدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت مه‌سروور بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئاڵاهه‌ڵگری كوردایه‌تیی و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستانه هه‌ره‌س ده‌هێنیت، چونكه ئیراده‌ی پۆڵایینی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانیی و پشوودریًژیی به‌رێزیان و هه‌روه‌ها دڵسۆزی و خۆڕاگری گه‌لی گشت پیلان و نه‌خشه‌ی ناحه‌زان كه مه‌ڕام تێیدا شكاندنی ئیراده‌ی كورد وكورد وكوردستان شكست پێده‌نێت ..