لوبنان: بەنیازین هەماهەنگی لەگەڵ عێراق زیاتر بکەین

لوبنان: بەنیازین هەماهەنگی لەگەڵ عێراق زیاتر بکەین

 

سەرۆکی لوبنان ئاماژەی بەوەزیری پیشەسازی عێراق کرد کە لە بەیروتە و گوتی: لوبنان جەخت لەسەر پێویستیی زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و غەیری عەرەب لە هەموو بوارەکاندا دەكاتەوە.

بە پێی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە لایەن سایتی (ئەل بی سی )یەوە بڵاوی کردەوە، نووسینگەی سەرۆکی  لوبنان دوێنێ (سێشەممە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە وەزیری پیشەسازی عێراق «منهل عزیز الخباز»  لە دیدارەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات و باڵیۆزی لوبنان لەعیراق و  باڵیۆزی عێراق لەلوبنان ئامادەیبوون، هەر لەدیدارەکەدا لایەنە لوبنانییەکان و عێراقیەکان سەبارەت بەچۆنێتی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان کردووە.

وەزیری پیشەسازیی عێراق دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: کە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی لوبنانی لەسەر کاراکردنی کاری لیژنەهاوبەشەکانی پێشوو کراوە و هیچ بەربەستێک نییە کە ڕێگە لەپرۆسەکە بگرێت بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەکە بۆ هاوولاتییان و بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە جۆرج بوشکیان وەزیری پیشەسازی لوبنانیش لە دیدارەكەدا گوتی: ئێمە لەقۆناغێکی زۆر ئیجابیداین لەگەڵ عێراق و بە تێڕوانینێکی ئیجابییەوە چاوەڕێی دەکەین بۆ گەیشتن بەئامانجەکانمان ئاماژەی بەئامادەیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد بۆ گەشتکردن بۆ عێراق. سەرۆکی وەفدێکی کابینەی ئەو ولاتە گوتی: لە ئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕیی پیشەسازی و بازرگانی نێوان عێراق و لوبنان 140 ملیۆن دۆلارە کە پێشبینی دەکرێت بگاتە یەک ملیار دۆلار.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top