سهرۆك بارزانى پهیامێكى پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاو كردهوه

سهرۆك مهسعود بارزانى، پهیامێكى پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت: "هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی پارتەكەتان خزمەتی زیاتری پڕۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكات".
ئهمڕۆ یهكشهممه 6/3/2022، سهرۆك بارزانى، پهیامێكى پیرۆزبایی بۆ محهمهدى حاجى مهحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاو كردهوه و دهڵێت: "برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی بەستنی حەفتەمین كۆنگرەی پارتەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".
سهرۆك بارزانى ههروهها ئاماژهى بهوه داوه: "هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی پارتەكەتان خزمەتی زیاتری پڕۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی كوردستان و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".