سالیادی(ڕاپەرین) چیمان لێ دەخوازێت؟

سالیادی(ڕاپەرین) چیمان لێ دەخوازێت؟

 

 

بەر لە 31ساڵ خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی بەرەی كوردستانی دژ بە ڕژێمی خۆسەپێن ودیکتاتۆری بەعس ڕاپەری وکوردستان ئازادکرا.
كەلەسایەی دا دەسكەوت و گۆرانكاری گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدەست ھاتن .

راپەرین بەوەرچەرخانێكی گەورەی مێژوویی دادەندرێت لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان، ھێمایێكە بۆ خۆبەدەستەوەنەدان و قبول نەكردنی داگیركاری ،سەلماندی ئیدی چیتر ژێر دەستەیی و چەوساندنەوە قبول ناكرێت ،

راپەرینی سالی 1991چەندین پەیامی گرنگی پێی گوتین كە دیارترینیان بریتییە لە...
*یەكرێزی وتەبایی لایەنە سیاسییەکان چونکە بەھۆیەوە توانرا (راپەرین) ئەنجام بدرێت ،ھەر بەم رێگایەشەوە دەتواندرێت ھەنگاو بەرەو ئاییندەیێكی گەشتر بھاوێژین.

گرنگە ھەرسال لەگەل یاد کردنەوەی ئەم بیرەوەریە مێژووییە سوود و پەند لەم ڕووداوەیە وەربگرین، بەبیرمان بێتەوە سەركەوتنی گەورە لە یەك رێزی وپێكەوەبوون دایە،بەتایبەت لەم قۆناغە ھەستیارەی ئێستادا کەھەرێمی كوردستان پێی تێده‌په‌ڕێت، زیاتر لە ھەرشتێك پێویستیمان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین و بەرەی كوردستانی ھەیە بۆ روروبەرووی مەترسیە ھەنووكەییەكان وپاراستنی دەسكەوتەكانی راپەرین وقەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، چونكە بەداخەوە دوای ئەو ھەموو تاوان و جینۆسایدەی دەرحەق بەخەلکی کوردستان کراوە ھێشتا ئەوانەی ئینكاری بوونی تاكی كورد دەکەن بالادەستن و، بەعس ئاسا مامەلەدەكەن، كار لەسەر دژایەتی گەلی كوردستان دەكەن، بەتایبەت بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، کە جگە لەوەی پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه‌ و پێشێلكردنێكى ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌.
ھەروەکو سەرۆكی حكوومەت لەکۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەی دا، زۆر راستگۆیانە ئاماژەی دا بە پشتبەستن بە دەستوور، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نادستوورییە و بەپێی رێكارە دەستوورییەكان پێك نەهاتووە، لە دەستووری هەمیشەیی عێراقیشدا باسی ئەوە نەكراوە نەوت و غاز موڵكی حكوومەتی عێراقە، بەمەش دەردەكەوێت بریاری دادگاكە سیاسییە و دژ بە قووت و مافی گەلی كوردە، كێشەكان نەتەوەیین نەك كەسی و تایبەت كە بەداخەوە زۆر كەس و لایەن وایان نیشان دەدا، بەمەش راستی و دروستی هەموو بابەتەكان روون بووەوە، گەر وا نییە وا گەیشتینە مانگی سێ و بەداخەوە تا ئێستە حكوومەتی فیدراڵی یەك مانگیش شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستانی نەناردراوە.
ئەم قۆناغە سەختەیە وا دەخوازێت ھەموو لایەنەکان گلەیی و گازاندە و ململانێکانیان بەلاوەبنێن و هاوكار و پشتیوانی هەنگاو و بریارەكانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان بن و بە یەكەوە پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، تەنھا بەوە دەتواندرێت، داكۆكی لە مافە یاسایی و دەستورییەكانی خەلكی كوردستان بكەن و ئەو دەسكەوتانەی بە خوێنی شەھیدان ھاتوونەتە دەست بپارێزین، 31ساڵ بەر لە ئێستا ڕاپەرین زۆر بەجوانی پێی گوتین بە یەک رێزیی سەردەكەوین.
لەم یادە دا كێلی نەمری شەھیدانی كوردستان گوڵباران دەكەین ...

Top