پیاوێک سێ کچەکەی و هاوەڵەکەی و خۆی لە کڵێسایەک کوشت
پیـاوێک ڕۆژی دووشەمـمە 28ی شوبات لە کەنیسەیەک لە کالیفـۆرنیا تەقەی لە سێ کچەکانی و لە هاوڕێـكەی و لە خۆی کرد.
بە وتەی بەرپرسانی ناوچەکە تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 5 ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی لە کڵێسایەک لە گەڕەکی ئاردەنی ئارکید ڕوویدا و پێنج کەس کوژران، كە یەكێك لەوانە تاوانبارەکەیە، هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە کچەكانی هێرشبەرەکە تەمەنیان 9 و 10 و 13 ساڵ بوو و تەقەکەرەکە چەکێکی( ئەی ئاڕ 15ی) نیمچە تۆماتیکی بەکارهێنا لە هێرشەکەدا.
کانتەر ئسکات جۆنز لە كۆنفرانسێكی هەواڵی گوتی: کە دایکی ئەو سێ کچە لە كارەساتەكە ئاگادار كراوەتەوە و لە کاتی ڕووداوەكە لە دەرەوەی شار بووە.
بە وتەی بەرپرسانی پۆلیس تەقەکەرەکە لەگەڵ دایکی کچەکان لە یەك جیابوونەتەوە و نـاسـنامەی تەقەکەرەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتداران وتوویانە تەمەنی 39 ساڵ بوو.
لەكاتی ڕووداوەكە کارمەندێکی کڵێسا گوێی لە تەقە بوو و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە، بەرپرسانی پۆلیس وەک ڕووداوێکی توندوتیژیی خێزانی لە ڕووداوەکە دەکۆڵنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل