نزیکەی 6000 هاووڵاتیی چین لە ئۆكراینان و زۆربەشیان گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان
دوای ئەوەی كە وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی دمیترۆ کۆلیبیا بە تەلەفۆن قسەی کردووە و داوای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کردووە لە ڕێگەی دانوستانەوە، چونکە پەكین دەستی کردووە بە گواستنەوەی هاووڵاتیانی خۆی لەو وڵاتە کە دوچاری شەڕ بووە.
ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی چین بڵاوی كردەوە كە پەكین زۆر نیگەرانە بەرامبەر هەڵگیرسانی ئەو شەڕەی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا و نیگەرانیشە بەرامبەر زیانەکانی خەڵکی سیڤیل.
لەلایەكی دیكەوە كەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی چین CCTVئاماژەی بەوە كردووە کە پەیوەندییەکە لەسەر داوای ئۆکراینا کراوە و وانگ داوای لە ڕووسیاو ئۆكراینا کردووە کە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دانوستانەوە بدۆزنەوە.
بەپێی چەناڵی CCTVکۆلیبا گوتوویەتی ئۆکراینا چاوەڕێی ئەوەیە وڵاتی چین نێوەندگیری بکات بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست.
جێگەی باسە چین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی کردووە بە گواستنەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە ئۆکراینا، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە هەڵکشانداندان سەبارەت بە سەلامەتییان، هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی تووڕەییش لە بارەی ڕەتکردنەوەی پەكین بۆ داوای شەرمەزارکردنی ئەو داگیرکارییەی ڕووسیا.
لە راپۆرتێکیدا کە نوێکراوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە نزیکەی 700-800 هاووڵاتیی چین ڕۆژی سێشەممە بە ڕێگای مۆڵدۆڤا ئۆکرانیایان بە جێهێشتووە، كۆی گشتیی هاووڵاتیانی چین لە ئۆکراینا نزیکەی 6000 كەس دەبن كە بۆ کارکردن یان خوێندن لەو وڵاتەن.