ماکرۆن داوای لە پوتین کرد هێرشی سەربازی دژی ئۆکرانیا بوەستێنێت

ماکرۆن داوای لە پوتین کرد هێرشی سەربازی دژی ئۆکرانیا بوەستێنێت

 

سەرۆکی فەڕەنسا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پۆتین جارێکی دیكە داوای ڕاگرتنی هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا كرد.

بە گوێرەی هەواڵی شەفەقنای ئێرنا، وەرگیراو لەماڵپەڕی تۆڕی فڕەنسا 24، ڕۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، بانگەوازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی هێرشەکەی دژی ئۆکرانیا دووپات کردەوە.

ماکرۆن جەختیشی لەوە کردەوە کە پوتین  پابەند دەبێت بە پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرۆکەكانی فەڕەنسا و ڕووسیا ڕێککەوتوون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیكە گفتوگۆ بکەن.

کۆشکی ئەلیزیش ڕاگەیاند: کە سەرۆکی فەڕەنسا و هاوپەیمانەکانی لەکاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێودەوڵەتییاندا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا بەتایبەتی لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێم لەرۆژانی شەممەو یەکشەممەدا جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگی لەچوارچێوەی دەستووردا کردەوە.

هەروەها بڕیارە فەڕەنسا ڕەشنووسی بڕیارێک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ چارەسەرکردنی پێویستییە دەستبەجێیەكانی ئەو کەسانەی لە ئۆکرانیا ماونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئێرنا، لە دوای هێرشی هێزەکانی ڕووسیا لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 26ی  ئازار بۆ سەر ئۆکرانیا، ئێستا شەڕەکە دچێتە پێنجەم ڕۆژییەوە لە بەردەوامی شەڕەکەدا و لافاوی کاردانەوەی جیهانی بۆ ڕووداوەکە بەردەوامە و فشارە دیپلۆماسییەکان و هەڕەشە و سزا نێودەوڵەتییەکان  دژ بە ڕووسیا لە زیادبووندایە و لافاوێك لە یارمەتی و چەكی ئەوروپی ڕەوانەی ئۆكڕانیا دەكرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top