ئاڕامی وسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی..

ئاڕامی وسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی..

ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌و جیهان به‌ رووداو و پێشهاتی نوێی و ره‌وشێكی هه‌ستیاردا گوزه‌رده‌كات ، هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتۆته‌ چه‌قی مڵمڵانییه‌كان به‌ڵام به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ژیرانه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانیی و سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان گشت هه‌وڵه‌كانیان له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان و داكۆكیكردنه‌ له‌مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستانه‌.
سه‌ده‌یه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی خاك ونه‌ته‌وه‌یی كورد به‌ هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی زڵهێزانه‌وه‌ له‌ت له‌ت و دابه‌شكرا ، به‌ڵام كورد به‌ خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدانی په‌یامێكی روون وئاشكرایی هه‌موو جیهان و داگیركه‌ران گه‌یاند ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر هیچ گوشار و گه‌مارۆدان و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ك و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و كیمیاباران و سه‌دان تاوانی دیكه‌ ده‌ستبه‌رداری مافه‌ره‌وا زه‌وتكراوه‌كانی نابێت ، له‌ هه‌مانكاتیشدا تا ئه‌و كاته‌ش شه‌ڕ كۆتایی نایه‌ت و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ نایه‌ته‌دی.
ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌م به‌شه‌ی كوردستان بده‌ین كه‌ پێش سێ‌ ده‌یه‌ توانی له‌ ژێر ده‌ستی و داگیركاری خۆی رزگار بكات ئه‌ویش دوای به‌خشینی قوربانییه‌كی زۆر و خۆراگرییه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ قه‌واره‌یه‌كی پر له‌ ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاڕامی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ و جیهانی سه‌ڵماند كه‌ گه‌لی كورد هیچكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و كوشتار نه‌بووه‌ و به‌ڵكو خه‌بات و جه‌نگی له‌ پێناو مافه‌كانی بووه‌ نه‌ك ویست بۆ شه‌ڕ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو نه‌یاران وداگیركه‌ران هه‌وڵی شێواندن و چه‌واشه‌كاری زۆریان بۆ ناشرینكردن و به‌ڵارێدا بردنی ئه‌و جوانی پێكه‌وه‌ ژیان وسه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتننانه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته‌ ژیرانه‌یه‌ی به‌ هه‌موو دونیایی گووتووه‌ كه‌ كورد ته‌نها به‌دوای مافه‌كانی خۆیه‌تیی و هه‌رگیزیش له‌ نێو جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و كێشه‌ قوڵه‌ مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كانی نه‌بووته‌ ته‌ره‌فێك به‌ڵكو هه‌رده‌م مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ جیهان به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌روانێته‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌ داناكه‌ی له‌ نێو ناوچه‌یه‌كی پر كێشه‌ و ئاڵۆزدا .
ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ش به‌ كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه‌ گرنگه‌كان له‌ باره‌ی ئاسایش و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی جیهانی و هه‌رێمایه‌تیی و بانگهێشتكردنی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان بكه‌ین به‌تایبه‌ت 58 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ سه‌روبه‌ندنی شه‌ڕونائاڕامییه‌كان له‌ ڕووسیا و ئۆكراینا وبه‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ كرد، به‌شداریكردنی هه‌ردوو سه‌رۆك هێمایه‌كی زۆر گرنگ و به‌ پیته‌ له‌ بواری ئاشتی و ئارامی كه‌ ئه‌مرۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ خاڵیكی گرنگی ئارامییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و جیهان به‌ گرنگییه‌وه‌ چاوی له‌سه‌ر ئارامی كوردستانه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ شاره‌ ئاڕامه‌كانی جیهان ده‌ستنیشانكرا ، چونكه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گرنگ له‌ رووی ئابووری و بازرگانی و نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌قامگیره‌ به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ چوارده‌وری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری پڕه‌ له‌ تیرۆر و نه‌یارانی كوردستان به‌ڵام كوردستان خاوه‌ن بیرو باوه‌ڕ و ئارامییه‌كی به‌هێزه‌ بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه‌ به‌ گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ بانگهێشتی هه‌ر دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كی هه‌رێمی كوردستان رێزداران نێچیرڤان بارزانیی و مه‌سرورو بارزانیی بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش راسییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ تاچه‌نده‌ پێگه‌ و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی گرنگی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌ رووی ئاسایشی ، ئابووری و دیپلۆماسی و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه‌ بینرا كه‌ له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌شداریكردنی هه‌ر دوو سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌یان دیداری گرنگ و پر بایه‌خ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و شاندی باڵای وڵاتانی به‌شدار بوون ئه‌نجام دران ئه‌وه‌ش فاكته‌ر و هۆكاری به‌هێزه‌ بۆ به‌ره‌پێشه‌وه‌ چوونی دیپلۆماسی و سه‌نگی كوردستان له‌ ئاینده‌ دا به‌تایبه‌ت كه‌ ، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر جوان و زیندووی ناوچه‌كه‌یه‌ له‌ رووی ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باشترینه‌ و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئاسایشه‌ تۆكمه‌كانی جیهانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كوردستان ئارامترین هه‌رێمی ناوچه‌كه‌ بێت له‌ سایه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و دیپلۆماسی و گیانفیدایی و شه‌ونخونی هێزی پێشمه‌رگه‌ ی كوردستان و گشت ده‌زگا وهێزولایه‌نه‌ دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كانه‌ ..

Top