ئاژیری به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه
ئه‌دیب و شاعیری به ناوبانگى فه‌ره‌نسى فیكتۆر هۆگۆ ده‌لێ" ئه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه، ده‌رگاى به‌ندینخانه‌یه‌ك داده‌خات".
بێگومان له قوتابخانه‌دا نه‌وه له دواى نه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێ و فێردهكرێ و ئاماده ده‌كرێ كه له داهاتوودا سوودبه‌خش و قازانج به‌خش بێت به وڵات و كۆمه‌ڵگه، هه‌ر له قوتابخانه‌دا هه‌موو پڕه‌نسیپ و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه باشه‌كان له ناخى قوتابی ده‌ڕوێنرێ و په‌یڕه‌وده‌كرێت، دژایه‌تى هه‌موو ڕهفتاروڕهوشتێكى چرووك و بێ كه‌ڵك و دووژمنداری و شه‌ڕانگێزی به لاوه ده‌نرێ و لێ دوورده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه قوتابخانه به ماڵى دووه‌م هه‌ژمار ده‌كرێ. بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و ماڵه هه‌رده‌م و به‌رده‌وام گرنگى پێبدرێ و گه‌شه بكرێ، كه قوتابخانه په‌ره‌ى پێدرا په‌روه‌رده و فێركردن به‌ره‌ووپێش ده‌چێت، چونكه هه‌رده‌م گوتومانه قوتابخانه خاڵى هه‌ره پێشه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه، گه‌ر قوتابخانه به‌هێز بووبێ و كێشه‌و كه‌م و كوڕى و بێ گرفت بوو، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن جێگاى ئومێد ده‌بێ و هه‌نگاوى باشتر ده‌نێ و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كان ده‌پێكێ و ده‌بێته جێگاى دڵنیایی و متمانه.
له‌و وتاره‌دا ده‌مه‌وێ له قوتابخانه باسى ڕۆڵى كارگێڕى قوتابخانه بكه‌م كه ڕۆلێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه و خاڵى وه‌رچه‌رخانى پرۆسه‌كه و گۆشه و كۆلهكهگه و ئهستوندهى بنه‌ڕه‌تى و بنچینه‌ییه كه قه‌واره‌ى قوتابخانه‌ى له سه‌ر بنیات ده‌نرێ، بۆیه كارگێڕی قوتابخانه به تایبه‌تى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ده‌بێ سه‌ركرده‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی لێزان و پشوو درێژ و خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویست بێ له قوتابخانه‌دا، هه‌رده‌م په‌روه‌رده و فێركردن و قوتابی و قوتابخانه و مامۆستاكانى له خۆى خۆشتر بوێت و شه‌ونخونى بكات له پێناو سه‌ركه‌وتنى پڕۆسه‌كه و به‌رده‌وام په‌ره به ڕۆڵ و ئه‌داى خۆى بدات و به‌رپرسیاریه‌تى كۆى پڕۆسه‌كه هه‌ڵبگرێت و به‌رده‌وام پلان و ئامانج و دیدگاى دوور‌و نزیكی هه‌بێت و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى قوتابخانه‌كه‌ى له هه‌موو شتێ لا گرنگتر بێت، هه‌میشه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری قوتابیان هه‌بێت، به‌رده‌وام كه‌شێكى له بار‌و گونجاو و ئاسوده دروست بكات له قوتابخانه كه ببێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه گه‌شه بكات. هه‌روه‌كو ده‌لێن به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه چۆن بێت قوتابخانه‌كه وا ده‌بێت، بۆیه گرنگه به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه كه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى زۆر هه‌ستیار و كاریگه‌ره له كۆى پڕۆسه‌كه ده‌بێ زۆر به ئاژیری و وشیارییه‌وه مامه‌له بكات له كۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ مامۆستایان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و كه‌س و كاری قوتابیان، نه‌رم و نیان و گوێگر و خاوه‌ن بڕیار و به‌هێز و هه‌رده‌م خاوه‌ن ڕه‌فتارو ئادكارێكى جوانى باوكایه‌تى و برایه‌تى و خوشكایهتى و یه‌ك خێزانى بێت له‌گه‌ڵ كۆى پێكهاته‌كانى قوتابخانه، كه هه‌رده‌م ببێته مایه‌ى ڕه‌خساندنی جێگیر و هاوسه‌نگ و ئاسوده و مشت له به‌ها په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامیه‌تى به یه‌ك ماڵى قوتابخانه‌كه بدات. هه‌میشه پێشه‌نگ و نموونه‌یه‌كی هه‌ره به‌رزی پڕۆسه‌كه بێت له ناو قوتابخانه‌كه‌دا و ببێته مایه‌ى ئاسوده‌یی و خۆشحاڵى هه‌موو لایه‌ك له قوتابیان و مامۆستایان به تایبه‌تى قوتابیان كه ئه‌و ترس و دڵه ڕاوكێ و ڕاڕایهیان نه‌مینێ، بێگومان به‌رێوه‌به‌ر ده‌توانى هه‌موو به‌ربه‌سته نه‌رێنى و سلبییه‌كان نه‌هێلێ و قوتابخانه بكاته سه‌كۆیه‌كى ئارام و هێمن، هه‌موو كات بتوانێ به ئاسانى په‌یامه په‌روه‌رده‌ییه‌كه بگه‌یه‌نێ و دیدگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان بونیاد بنێ و ئامانجه‌كانى قوتابخانه و په‌روه‌رده به‌رجه‌سته بكات.
له‌م وتاره دا جه‌ختم له سه‌ر چوارچێوه گشتییه‌كه‌ى كارگێڕى و به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه كردوه هیوادارین بتوانین له وتاره‌كانى داهاتوودا باسى وورده‌كارییه‌كان بكه‌ین.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی