بۆچی پێویسته هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت
لەگەل نزیک بوونەوەی تەواوبوونی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ،لێرەولەوێ گوێبستی راوبۆچوونی جۆراوجۆردەبین،لەسەردواخستنی پرۆسەی ھەلبژاردن لەکاتی خۆیدا،لەکاتێکداپێویستەھەلبژاردن وەک مافێکی ئاسایی هاوڵاتیان لەکاتی خۆیدائەنجام بدرێت و نابێت بەھیچ بیانووێک ئەم مافەیەزهوت بكرێت ،بۆیەش ئەرکی لایەنەسیاسییەکانەھەولەکانیان بەگەربخەن بۆکاراکردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردن وڕاپرسی کەلەسەرەتای دامەزراندیەوە له پێنج حزبی به‌شدارله کابینەی ھەشتەم (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) پێكهات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٣
بەلام ئێستاوادەی كۆمسیۆن له ٢٣ی١٢ی٢٠١٩ ته‌واوبووه پێویست دەکات له‌سه‌ر بنه‌مای ئەنجامی ھەلبژاردنی ٢٠١٨ئەنجومهنەکە دروست بكرێته‌وه، چونکەئەوەی ئێستاھەیەلەکۆمیسۆن پشکی حەقیقی لایەنەکان نیە،لەماوەی رابردوودا به واژووی ٥٦ پهرلهمانتارداواله سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرا به‌ئه‌ركی یاسایی خۆیان هه‌ڵبستن و لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن تاوه‌كو ئه‌م بۆشاییه یاساییه‌ی كۆمسیۆن نه‌بێته هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن .بەڵام تاکۆئێستاھەولەکان بێ ئەنجام ماینەوە،بۆیەش پێویستهلایهنهكان هاوكاربن بۆ لادانی ئه‌م به‌ربه‌سته یاساییە تاههڵبژاردن كۆسپی بۆ دروست نه‌كرێت .ولەکاتی خۆیدابەرێوەبچێت ،
ھندێک لایەن داودەکەن یاسای هه‌ڵبژاردن ھەموواربکرێتەوە،لەکاتێکدایاسای ئێستا به‌ركار له هه‌رێمی کوردستان تایبەت بەھەلبژاردن هیچ کەم وکورێیکی نیه‌و لەخزمەت یەک پارچەیی وپاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانە،کەمافی ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکانی زامنکردوە،هه‌ر ده‌ستبردنێك بۆ هه‌مواری یاساکە نیشانه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه.
ناکرێت لە پرسی ھەلبژاردندابەھیچ بیانوێک بێت ھیچ کەس ولایەنێک تۆمەت وقسەی بێ بنەماببەخشنەوە،واوێنەبکەن بەھۆی تاکرەوی لایەنێک نابێت ھەلبژاردن بکرێت ،لەکاتێکدا ئەمەتەنھاخۆدزینەوەیەلەئەنجامدانی ھەلبژاردن ،بەلام بەشێوەی راستەوخۆئەمەناڵێن ،بەلکوبەم بیانووە ھەوڵی دواخستنی دەدەن،پارتیش وەک ھەمووجارێک پێداگیرەلەسەربەرێوچوونی ھەلبژاردن لەوادەی خۆیدا،بۆیەش پێویستەلایەنەکان ھاوکاربن بەھیچ جۆرێک کۆسپ ولامپەرلەبەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن دروست نەکەن،تاپرۆسەی دیموکراسی لەھەرێمی کوردستان بەجوانی بمێنێتەوە...