ئینهێرتۆ سەرکەوتوو بوو لە ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک

ئینهێرتۆ سەرکەوتوو بوو لە ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک

 

ئەنجامە ئەرێنیە ئاست بەرزەکان لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەیDESTINY-Breast04 پیشانیدا کە ئینهێرتۆ(trastuzumab deruxtecan) پێشکەوتنێکی بەرچاوی تۆمارکردووە لە ڕێگری کردن لەبڵاوبوونەوە PFS)) و ڕزگارکردنی ژیانەکان(OS) بۆ ئەو نەخۆشانەی کە شیرپەنجەی مەمکی ناجێگیر و/یان بڵاوبوویان هەیە لە جەستەیان بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی وەرگری هۆرمۆنەکان(HR) لە بەرامبەر بژاردەی چارەسەری کیمیایی.
ئینهێرتۆ دەرمانی دژەتەنی HER2ی ئاڕاستەکراوە (ADC) کە بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو ئەسترازێنیکا و دایچی سانکیۆ پەرەی پێدراوە.
هەموو نەخۆشەکان تاقیکردنەوەیHER2 یان وەرگرت، و ئەنجامەکان لە ناوەندەوە پشتڕاستکرانەوە. دۆخی HER2 وەک immunohistochemistry (IHC) پێناسە کرا بەپلەی 1+ یان IHC 2+ بەنمرەی تێکەڵکردنی نەرێنی(ISH).
بە ڕێژەی 55٪ ی هەموو ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەی مەمکیان هەبوو لەگەڵیدا خانەی تێکچوو tumours و HER2 IHC هەبوو بە پلەی 1+یان 2+ بە تێکەڵی لەگەڵ تاقیکردنەوەی ISH نەرێنی، ئاستە ناسراوەکانیHER2 کە لە ئێستادا شیاوی چارەسەرە ئامانجدارەکانی HER2 نین. HER2ی نزم دەوترێت بە هەردوو نەخۆشیHRی ئەرێنی و HRی نەرێنی.
تاقیکردنەوەی HER2 بە باشیدانراوە بۆ دیاریکردنی ستراتیژی چارەسەری گونجاو لە شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبوو لە جەستەدا. و بە ئامانجکردنی مەودایHER2 لەوانەیە ڕێگەیەکی تر پێشکەش بکات بۆ دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پارێزگاریکردن لە مانەوە لە نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبوو.لە ئێستادا چارەسەری کیمیایی وەک تاکە بژاردەی چارەسەر دەمێنێتەوە بۆ هەردوو نەخۆشانی HRی ئەرێنی خانە تێکچوو لەدوای چارەسەری ئیندۆکرین (هۆرمۆن) و HRی نەرێنی خانە تێکچوو.
DESTINY-Breast04 گەیشتەخاڵی سەرەتایی خۆی، کە ئینهێرتۆPFS ی بەرزپیشاندا لە نەخۆشە چارەسەرکراوەکانی پێشتری HRی ئەرێنی شێرپەنجەیمەمکی بڵاوبوو بە بەراوردبە پێوەری چارەسەری کیمیایی. تاقیکردنەوەکە گەیشتە خاڵی دووەمی سەرەکی PFS لە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبوو بێ گوێدانە دۆخیHR(HRی ئەرێنی یان HRی نەرێنی).هەروەها تاقیکردنەوەکە گەیشتە خاڵی دووەمی سەرەکیOS لە نەخۆشانیHRی ئەرێنی بەبێ گوێدانە دۆخی HR لە شیکاری کاتیدا.
پرۆفایلی سەلامەتی ئینهێرتۆ لەگەڵ تاقیکردنەوەی پزیشکی پێشوو ڕێک بوو، بە بێ هەژمارکردنی هیچ خەمێکی سەلامەتی نوێ. بە گشتی ڕێژەی نەخۆشی سییەکان (ILD) ڕێک بوو لەگەڵ ئەوەی تێبینی کرا لە تاقیکردنەوەکانی شێرپەنجەی مەمکی ئەرێنی HER2 ئینهێرتۆ، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمتر لە پلەی 5ی ILD کە لەلایەن لیژنەیەکی دادوەری سەربەخۆوە تێبینی کرا.
سوزان گالبریث، جێگری سەرۆکی جێبەجێکارلە بەشی زانستی گرێکان R&Dلە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: "هەواڵی مێژوویی ئەمڕۆیDESTINY-Breast04 دەتوانێت دووبارە شێرپەنجەی مەمک پۆلێن بکاتەوە وچۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. چارەسەری ئاراستەکراوی HER2 هەرگیز پێشتر سوودێکی نیشان نەداوە لەسەر نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبوویHER2. ئەم ئەنجامانە بۆ ئینهێرتۆ هەنگاوێکی گەورەن بۆ پێشەوە و توانای ئێمە فراوان دەکات بۆ ئامانجگرتنی پانتایی تەواویHER2، بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوازی پۆلێنکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک".
کین تاکشیتا، سەرۆکی جیهانی بەشی R&Dلە دایچی سانکیۆ،ڕایگەیاند: "ئینهێرتۆ بەردەوام دەبێت لە دووبارە پێناسەکردنەوەی چارەسەری شێرپەنجەی هێر 2 ئامانجدار. DESTINY-Breast04 یەکەم تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووی HER2لە پیشاندانی سوودێکی گرنگی لەڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوە و ڕزگارکردنی ژیانەکانبە بەراورد بە چارەسەری ئاسایی. ئێمەتامەزرۆین بۆ هاوبەشیکردنی دۆزینەوەکانیDESTINY-Breast04 لەگەڵ کۆمەڵگەی پزیشکی و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دەزگاڕێکخستنەکان لەسەرئاستی جیهانی بە ئامانجی هێنانی ئینهێرتۆ بۆ ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبوو کە پێشتربە HER2-negativeبوون.
ئەنجامە بەدەستهاتووەکان لە کۆنگرەی داهاتووی پزیشکی پێشکەش دەکرێت و هاوبەشی پێدەکرێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی جیهانی.
ئینهێرتۆ
ئینهێرتۆ (5.4mg/kg) لە زیاتر لە 40 وڵات پەسندکراوە بۆ چارەسەری نەخۆشە تازەپێگەیشتووەکان بە شێرپەنجەی مەمکی ناجێگیر و بڵاوبوو کە پێشتر دووجاریان زیاتردژە HER2یان وەرگرتووە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەیDESTINY-Breast01.
ئینهێرتۆ زیاتر هەڵدەسەنگێنرێت لە پرۆگرامێکی گەشەپێدانی کلینیکی گشتگیردا کە کارامەیی و سەلامەتی هەڵدەسەنگێنێت لەسەر چەندین شێرپەنجەیHER2، وەک شێرپەنجەی مەمک و گەدە و سییەکان و کۆڵۆن.

Top