بە هۆی هەڵكردنی ڕەشەبای ئیۆنس پارێزگاری له‌نده‌ن هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەهۆی ئەو مەترسیانەی لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی بەشێک لە بەریتانیای گرتووەتەوە، سادق خان پارێزگاری شاری له‌نده‌نی پایته‌خت هێڵی سووری كه‌شوهه‌وای له ده‌وروبه‌ری شاری له‌نده‌ن ئاشكرا كرد، داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و بەبێ هیچ پاساوێک ماڵەکانیان بەجێنەهێڵن.
پارێزگاری له‌نده‌ن ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئه‌گه‌ری دروستبوونی كاره‌سات له ئارادایه لەم بارەوە دووپاتی كردەوە كە پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری ته‌ندروستیی خۆیان بن و به‌بێ هیچ پاساوێك ماڵه‌كانیان جێنه‌هێڵن.
لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی لەندەن ئاماژەیان بەوە كردووە كە ته‌واوی ئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌رانی بینای پارێزگای له‌نده‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ تیمه فریاگوزارییه‌كان و هه‌موو ئامادەكارییه‌كیشیان بۆ هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كردووه، كه به‌هۆی ڕەشەبای ئیۆنس ڕووبه‌ڕووی لەندەن ببێته‌وه.
شایانی باسە چه‌ند ڕۆژێكه بایه‌كی به‌هێز له‌نده‌نی پایته‌خت و چەند شارێكی دیكەی بەریتانیا و به‌شێكی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه و ئۆفیسی كه‌شناسی بەریتانیاش سێ هێڵێ مه‌ترسی بڵاوكرده‌وه و هێڵی سووری مه‌ترسیشی به‌وە ڕوون كردەوە كە ئەم كارەساتانەی بەدوادا دێت وەك كەوتنە خوارەوەی سه‌قفی قرمیتییه‌كان،هەروەها وه‌ستانی گشت هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و پچڕانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و كاره‌با و خزمەتگوزارییەكانی دیكە.