دیپلۆماسی سه‌ركه‌وتوویی كوردستان و 58مین كۆنفرانسی میونشن ..
ئه‌مرٍۆ ناوچه‌كه‌و جیهان و عێراق به كۆمه‌ڵێك كێشه و پرسی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات ، هه‌ر له ڕووسیاوه تا ئه‌فغانستان ، ئینجا ئێران ، سووریا و یه‌مه‌ن و وڵاتانی عه‌ره‌بی و عێراق به‌تایبه‌ت له رووی ئه‌مینیه‌وه ، له نێوه‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و دوورگه‌یه‌كی ئاڕام و سه‌قامگیر و ئینجا له رووی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه سه‌نگ و ژماره‌یه‌كی دیار و متمانه‌پێكراوه هه‌م له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو جیهان .
به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی جیهانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری داعش هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو و گرنگ بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و هه‌موو جیهان چه‌ندین جار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشت و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی میونشنی كردووه و له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانیشدا چه‌ندین كۆبونه‌وه له نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بووه، كه زۆرترینیان بۆ قسه‌كردن بووه له‌سه‌ر هاوكاریی پێشمه‌رگه و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها رووبه‌رووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. ئینجا په‌یوه‌ندییه سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار و وه‌ك شوێنی ئاڕام و متمانه پێكراوه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ..
به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕێزدار مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان له 58 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مانای وایه كه هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزه بۆ بڕیاردان و نیشانه‌ی به‌هێزی پێگه‌ی دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستانه،
دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ناوچه‌كه له كۆنفرانسی میونشن زۆر گرنگ بوو، بانگهێشتی شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی گرنگی كاریگه‌ره له به‌رقراركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان و هه‌روه‌ها له رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و خاوه‌ن پێگه و ژماره‌یه‌كی دیاره له‌ناوچه‌یه‌كی پر كێشه و ئاڵۆزدا ، هه‌روه‌ها وڵاتانی جیهان دان به‌وه داده‌نێن كه هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هه‌یه، ئه‌وه‌ش مانای وایه كه كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزه بۆ بڕیاردان، هه‌روه‌ها ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان كران زۆر گرنگ بوون.
دیپلۆماسیه‌ت به گشتی بریتیه له پیشه، چالاكی و شاره‌زایی به‌ڕیوه‌بردنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه به گشتی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتان له‌دره‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.ئه‌و سه‌قامگێریی و سه‌قا ئاڕامه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته واجیهه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده جیهانییه‌كان و كلیلی سه‌قامگیریی عێراقه له ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ولێر بووه‌ته شوێنی سه‌ردانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان. له‌به‌ر ئه‌و ئاسایشه‌ی له كوردستان هه‌یه هه‌میشه هه‌ولێر له لیستی سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی جیهاندایه و ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی سه‌ردانی به‌غداش بكات ده‌بێ بانگهێشتی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بكات، گرنگیی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك خاڵێكی ڕووناكه له‌نێو تاریكیی تائیفی و مه‌زهه‌بگه‌ری و میلیشیای چه‌كدار و ئه‌وانه‌دا كه له عێراق هه‌ن. كوردستان هیوای جیهانه بۆ ناوچه‌كه و وڵاتانی جیهان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی كوردستانه‌وه نفووزی وڵاتان له عێراقدا كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده نه‌یارانی ئه‌م قه‌واره‌یه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته‌ی كوردستان تووشی شۆك و سه‌رسوورمان بوونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه چه‌ندین جاری به سیناریۆی جۆراجۆر هه‌وڵی ناشرینكردنی سیمای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانمان بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سیمای په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییانه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ لایی سه‌رۆك بارزانیی و ئینجا سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ده‌بینرێت ، ئاماژه‌یه‌كی روون و كه ئه‌مرۆ هه‌رێم بووته ژماره‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو و جێگه‌ی متمانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا به ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه ، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووری لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له رابردوو و ئێستایش بكه‌ین ، ئه‌وا راستییه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رسامن به شێوازی حكومڕانی و ده‌وڵه‌تداری سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كان و ڕاگرتنی باڵانس و ئینجا ئه‌و سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی گه‌ل و پێكهاته ئایینه جۆراجۆره‌كان له ده‌ڤه‌رێكی پر كێشه و مڵمڵانێیدا .
هه‌روه‌ها دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و رێزدار مه‌سروور بارزانیی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی جیهان، نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی دیبلۆماسی هه‌رێمی كوردستانه له‌ناوچه‌كه‌دا، پرسی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و به‌هێزی هێزی پێشمه‌رگه و پرسی گرنگی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه و عێراقن ، چونكه ئه‌مرۆ كورد چووه‌ته قۆناغێكی نوێ و كه‌س ناتوانێت په‌راوێز بخات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆری كرد و توانی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له‌ناو ببات، كه مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ها رۆڵ و پێگه‌یه‌كی كوردستان كه له پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیان و هه‌روه‌ها له رووی ئابووری و سیاسیه‌وه ده‌یبنێت ، بووته هۆی جێگه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به بایه‌خه‌وه بروانه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان .