سزای لەسێدارەدان بۆ 38 کەس لە هیندستان دەركرا
دادگایەک لە هیندستان ڕۆژی هەینی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ 38 کەس دەرکرد، بە هۆی بەشداری كردنیان لە تەقینەوە خوێناوییەکانی ساڵی 2008 لە شاری ئەحمەد ئاباد.
بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە زاری ئارتیوە هاتووە، تەقینەوەكان لە ساڵی 2008دا ڕوویانداوە، بەم هۆیەشەوە 56 کەس کوژران و 200 کەسی دیكەش برینداربوون، دادگاكە لە 8ی شوباتی 2008دا 49 کەسی بە تاوانی کوشتن و پێکهێنانی گروپێکی تاوانبار تۆمەتباركرد، وەک بەشێک لە زنجیرەیەک هێرش کە لە 26ی تەمووزی 2008دا لە قەرەباڵغی ویلایەتی گجرات ئەنجام درا.
گوڵان: سەردار خەلیل