با پڕۆگرامه‌كان پارێزه‌رى ناسنامه و پڕه‌نسیپه‌كان بێت
گه‌وره شۆڕشگێرو سه‌رۆكى وڵاتى باشورى ئه‌فریقیا نیلسۆن ماندێلا ده‌لێ" فێركردن به هێزترین چه‌كه ده‌توانى به كارى بهێنى بۆ گۆڕینى جیهان".
بێگومان پڕۆگرامی خوێندن بریتییه له كۆمه‌لێ وانه و بابه‌ت و ده‌ق و ناوه‌ڕۆك له سه‌رجه‌م پسپۆڕییه جیاوازه‌كان، كه مامۆستا هه‌ڵده‌ستێ به باس كردنیان له ناو پۆڵ بۆ قوتابییه‌كان، كه هه‌ر پڕۆگرامێك به پێى تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییه‌تى هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت، كه ئه‌ویش گه‌یاندنى ئه‌و زانست و زانیارییه بۆ قوتابی به مه‌رجێك پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام بگات.
كه‌واته پڕۆگرامی خوێندن به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كان و پێداویستییه‌كان داده‌نرێت كه به‌كاردێت بۆ پێش خستن و گه‌شه‌سه‌ندنى په‌روه‌رده و به‌دیهێنانى هیوا و ئاواتى كۆمه‌ڵگه به گشتى، شك له‌وه دانییه میلله‌تان هه‌موو تواناكانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له پێناو په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌وه‌ش ئاسان نابێت به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو گۆڕانكاری و په‌ره‌پێدان له پڕۆگرامه‌كانى خوێندن نه‌كرێن. چونكه هه‌رده‌م پڕۆگرامه‌كان كارى ڕاسته‌وخۆ و كاریگه‌ری به‌رده‌وامى هه‌یه له سه‌ر چاندن و ڕواندنى هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تى و هاووڵاتى بوونی باش و به سوود بۆ كۆمه‌ڵگه و به‌رده‌وام گه‌شه‌كردنى ڕه‌فتاری باش و خۆشه‌ویستى زیاتر بۆ تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه و خاك و ووڵات و نه‌ش و نما كردنى زیاتری سه‌رجه‌م به‌ها په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانى ژیان، بۆیه هه‌رده‌م گرنگه گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى پڕۆگرامه‌كان له ماوه‌ى چه‌ند سالێك بكرێ كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه بگونجێ به گشتى و له هه‌مان كاتدا هه‌ر پڕۆگرامێك له هه‌ر پسپۆڕییه‌ك له پۆڵه‌كانى دواتر ته‌واوكه‌ر و درێژه‌پێده‌ری پڕۆگرامه‌كانى پێش خۆى بێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى لایه‌نى لاوازی و به‌هێزى ئه‌و پڕۆگرامه، هه‌روه‌ها گرنگه پڕۆگرامه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به كۆمه‌ڵگه و ژینگه و ژیان به پێى پسپۆڕییه‌تى هه‌ر پڕۆگرامێك و له هه‌مان كاتیش‌دا له بیر نه‌كرێ خاڵى هه‌ره گرنگ گونجانی پڕۆگرامه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئاست و توانای قوتابی به پێى پۆڵه‌كه‌ى و ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى هۆیه‌كانى فێربوون و پێداویستییه‌كانى گه‌یاندن، هه‌وڵ بدرێ پڕۆگرامه‌كان نه‌بنه بارێكى گران و قورس به سه‌ر شانى قوتابیان و گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه گونجانى پڕۆگرامه‌كانه له‌گه‌ڵ بارودۆخى گشتى سنوره‌كه و ووڵاته‌كه، نه‌ك هێنانى پڕۆگرامی ووڵاتێكى پێشكه‌وتوو و كۆپی كرا‌و به هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانیه‌وه.
به‌ڵكو ڕه‌خساندن و ئاوێته بوونى پڕۆگرامه‌كه له‌گه‌ڵ بارودۆخى ووڵات به هه‌موو وورده‌كارییه‌كه‌وه گرنگه، له هه‌مان كاتدا له بیرمان نه‌چێت تا پڕۆگرامه‌كان هانى قوتابی بدات له سه‌ر گفتوگۆ و ووتووێژ و به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئامانجه‌كه‌ى باشتر ده‌پێكێت، به‌رده‌وام پارێزه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری ناسنامه و پڕه‌نسیپه‌كان بێت، چونكه داب و نه‌ریت و كو‌لتور و ڕۆشنبیری و ڕه‌سه‌نایه‌تى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌رخه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نیشان ده‌ده‌ن، بۆیه پڕۆگرامه‌كان په‌یوه‌ندیدار به‌و جۆره بابه‌تانه پێویسته پارێزگاری‌یان لێ بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا پڕۆگرامه‌كان به‌رده‌وام ڕه‌چاوی نوێگه‌ری و زانسته تازه‌كان بكات و به‌رده‌وامییان پێ بدات له گۆڕه‌پانى فێركردن و جه‌خت بكاته‌وه له سه‌ر پڕۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى هزر و بیركردنه‌وه لاى قوتابی و چۆنیه‌تى داهێنان له فێربوون و زانست، به گشتى هه‌رده‌م ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان به‌رده‌وام گرنگى به گۆڕانكاری و چاكسازی له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن و پلانه‌كان و ئامانج و پڕۆگرامه‌كان ده‌كه‌ن، پڕۆگرامه‌كانیش له لوتكه‌ى ئه‌و سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنه ده‌بێت، بۆیه گرنگه به‌رده‌وام په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كان له كاره پێشینه‌كان بێت. له بیرمان نه‌چێت ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه قورسترین پڕۆگرامی خوێندنیان هه‌یه بریتین له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى (چین، ئه‌نده‌نوسیا، هیند، یۆنان، هه‌ردوو كۆریا، عێراق، ئه‌رده‌ن، به‌ریتانیا، سوریا، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن ، ئیمارات)، كه عێراق له پله‌ى حه‌وته‌مین ووڵات دێت له قورسی پڕۆگرامه‌كانى خوێندن، ئه‌و پۆلین كردنه له ساڵى 2021 ئه‌نجام دراوه.
له كۆتاییدا ده‌لێم باشترین پڕۆگرام ئه‌و پڕۆگرامه‌یه كه ماوه ده‌داته مامۆستا و قوتابی به ئازادی گوزارشت له ده‌ربڕین و داهێنان و ئافراندن بكه‌ن و به جیهانى ده‌ره‌وه‌مان ببه‌ستێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى دامان بمالێ له داب و نه‌ریت و پڕه‌نیسپه جێگیره‌كان و مرۆڤایه‌تى.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی