مەحموود محەمەد: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك بەربژێر بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕادەگەیەنين.

مەحموود محەمەد: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك بەربژێر  بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕادەگەیەنين.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی مەحموود محەمەد گوتەبێژی فەرمییەوە ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی بەربژێركردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەركۆمار بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەركۆماری عێراق، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ڕێبەر ئەحمەد خالد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت".

Top