شٶڕشی پیشەسازی چوارەم شٶڕشی بایۆلۆجی و بەرهەم هێنانی مرۆڤ 

شٶڕشی پیشەسازی چوارەم  شٶڕشی بایۆلۆجی و بەرهەم هێنانی مرۆڤ 

 

لەمێژوودا شۆڕشی پیشەسازی زۆربوە ،ئابوری تەکنەلۆجی، بەڵام تا ئیستا مرۆڤ هەرمرۆڤە، هەمان جەستەی هەیە لەسەردەمی کۆن تا ئیستا بەڵام شۆڕشی ئایندە شۆڕشە بەسەر مرۆڤدا، گۆڕانکاری لەمرۆڤدا دەبێت. ئیمە هەمان جەستە و مێشک مان لەگەڵ مرۆڤی سەردەمی بەرد و ئیمبراتۆریەتی رۆمانی هەیە، بەڵام شۆڕشی داهاتوو ئەمە دەگۆڕێت ،شۆڕشی نوێ ی پیشەسازی سەدەی ٢١  تەنها گۆڕانکاری بەسەر ئامێرو سەیارەو ئابوریمان نایەت، بەڵکو گەورەترین شۆڕش  بەسەر خۆماندا دێت وەک مرۆڤایەتی،بەرهەمە ئابوریەکانی سەدەی ٢١ بریتیە لە مێشک، جەستە .ئیستا تەنها بیرلەوە ناکەنەوە کە کۆمپیتەر هاک بکەن بەڵکو چۆن مرۆڤ هاک دەکەین وزانیاریە کەسی و بایۆلۆجیەکانی دەبەین،فێردەبین چۆن دیزاینی بکەین ،چۆن بەرهەمی بهێنین؟ئاساییبێت بەلاتەوە لەدوای سەدەیەکی تر  ئێمە وەک مرۆڤ ون دەبین پێویست نابین ،نەک لەبەر ئەوەی رۆبۆرت دروست دەبیت ئێمە دەکوژێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئێمە تەکنەلۆجیا بەکاردێنین بۆ گەشەدان و بەرەوپێش بردنی خۆمان،بۆ شتی جیاواز،شتانێک لەراستیدا جیاوازن لەخۆمان.پزیشکی وای لێدیت لەبری بۆچاک کردنەوەی نەخۆشی بەکاربهینرێت  بۆ باشکردن و گەشەدان بەتەندروستی  بەکاردەهێنریت .مرۆڤ تائێستا هەوڵی داوە هەموو شتەکان لەناخی خۆیدا کۆنترۆڵ کات، بۆ سەدەکانی داهاتوو مرۆڤ دەگاتە ئەوەی کە ژیانی کۆنترۆڵ دەبیت لەدەرەوەی خۆی .زۆرئاسان دەتوانین کۆنترۆڵی شتەکانی جیهانی  دەوربەرمان بکەین تەنانەت وەستاندنی روبارێکیش لەرۆیشتن ،کۆنترۆڵی ئاژەڵەکان، دارستانەکان بکەین،بەڵام قورسە کۆنترۆڵی جیهانی ناوخۆی خۆمان بکەین،ئەتوانین کۆنترۆڵی ئەو مێشولەیە  بکەین کە ویزە ویزە دەکات لای گوێچکەمان  کەناهێڵێت بخەوین یان خەومان دەزڕێنێت  ،بەڵام ناتوانین کۆنترۆڵی ئەو خەوزڕانە بکەین کە بەهۆی مێشکمانەوە لەخەودا رامان دەچڵەکێنێت،کاتێک  دەتەوێت بخەویت بیرکردنەوەیەکت بۆ دێت  خەوت دەزڕێنێت . ئەمە دەگۆڕێت، لەسەدەی ٢١ تەنها هەوڵ نادەین جیهانی دەرەوەمان  کۆنترۆڵ کەین بەڵکو هەوڵ دە دەین ناوەوەشمان کۆنترۆڵ کەین، ئەگەر ئەمە سەرکەوتوبوو،کەواتە شۆڕشی گەورە ی مێژوویی نیە بەڵکو شۆڕشی گەورەی بایۆلۆجیە  بۆیەکەم جار  لەوکاتەوەی ژیان دەستی پێکردوە. هەزاران هەزار ساڵ هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە جەوهەری یاسای  ژیان و گەیمەکانی ژیان ،راستە دایناسور نەماوە زۆر شت گۆڕاوە بەڵام یاسا بنەرەتیەکانی  و یاری ژیان نەگۆڕاوەبۆ ٤ ملیۆن ساڵە .هەموو بونەوەرەکان مرۆڤ، دایناسور ئەمیبیا  گۆڕانیان بەسەرداهاتوە  گەشەیان کردوە  بە رێکەوت یان  بەهۆی  یاساکانی سروشتەوە بووە،بۆ٤ ملیۆن ساڵە هەموو ژیان لەدەوری شتە ئۆرگانیەکان بوە،لەمەوپێش  میوەو تەماتەوە بەروبومەکانمان  هەمووی ئۆرگانی بەرهەم هێناوە. بۆ سەدەکانی داهاتوو مرۆڤایەتی وای لێدێت پێش هەموو شتێک   جێگۆرکێی دروست دەبێت لە  پرۆسەیەکی   سروشتی بۆ دیزاینی  زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤدا ،لەمەولا  گەشەدان بە ژیان لەخواوە نابێت لە،بەرەوپێش چوونی جەوهەری ژیان لەلایەن  دیزاینی ئاسمان و خواوە نیە بەڵکو لەلایەن   دیزاینی زیرەکی دەستکردی خۆمانەوە دەبێت     کە سەرکردایەتی بەرەوپێشچوونی ژیان دەکات ،توانامان دەبێت بۆ بەرهەم هێنانی یەکەم  فۆڕمی  ژیانی نائۆرگانی  دوای ٤ ملیۆن ساڵ لە بەرەوپێش ئۆرگانی ،ئەگەر ئەمە سەری گرت ئەوە شۆڕشێکی  گەورەیە لەسەرتای ژیانەوە،ئەمەش کۆمەڵێک مەترسی دێتە ناوەوە  لەوانە،ئەوە دەکەین بەجیهانی ناوەی خۆمان وەک ئەوەی کردمان لەجیهانی دەوروبەرمان  ، ئەمەش زۆر شتێکی باش نیە، بۆ  هەزاران ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ گەشت بەوەی کۆنترۆڵی هەمووشت بکات لەدەرەوەی خۆی ئاژەڵ ،دارستان،دەریا وروبارەکانی کۆنترۆڵ کرد تەنانەت رۆیشتنی ئاوی دەریاکانیشمان توانی کۆنترۆڵ کەین بەڵام تێنگەیشتین لە ئاڵۆزیەکانی  سیستمی بایۆلۆجی  بونەوەران و مرۆڤ،ئێمە بەرپرسبووین لەوەی  کە چۆن رەفتارمان کرد کە ئێستا سیستمی بایۆلجی هەڵاوسانی کرد ،ئێمە کۆنترۆڵی خۆمان  بەکاردێنین بۆ پەکخستنی سیسیتمی بایۆلۆجی خۆمان  ،بۆ بەتەواوی نابەڵانس بوونی ،بەزۆری بەهۆی فەرامۆش کردنیەوە،ئێمە زۆر جیهانی ناوخۆی خۆمان فەرامۆش کرد،ئێمە زۆرکەم شارەزاین نەک تەنها لە ئاڵۆزی جەستەو دەماغمان بەڵکولەسەروی ئەمانەشەوە دەرباری  ئاڵۆزی مێنتاڵیتی مرۆڤ،تێناگەیەن  چۆن ئیش دەکات چۆن بەڵانسی بپارێزین،ئێمە کۆنترۆڵی ناوخۆیی خۆمان دەکەین بەهەمان شێوە دەرەوە ئەمە نابەڵانس دروست دەکات لەناوخۆی خۆمان لە تێرمی سیستمی ئیکۆلۆجی ،رەنگە روبەڕووی کارەساتی ئیکۆلۆجی  ناوەوەمان ببینەوە بەهەمانشێوەی کارەساتی ئیکۆلۆجی دەرەوە کە ئەمڕۆ رووبەڕووی دەبینەوە.مەترسیەکی ترلەسەر ئاستی کۆمەڵایەتیە کە بەئاسانی نایەکسانی ئابوری تەرجەمە دەکەین بۆ نایەکسانی بایۆلۆجی،  بۆ هەزارن هەزار ساڵ جیاوازی هەبوە لەنێوان هەژارو دەوڵەمەند لەنێوان ئاساتە باڵاکان و چینی خوارەوە بەڵام ئەمانە تەنها ئابوری یان سیاسی یان یاسایی بوون  ،مەلیک خۆی بە گەورەترین کەس زانیوە لەچاو مرۆڤەکانی تر خۆی بە داهێنەر زانیوە خۆی بەتواناتر زانیوە،بە ئیمکان تر زانیوە،ئەمە راست نەبوە لەراستیدا هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان توانای مەلیک و پاشاکان و خەڵکی ئاسایی.ئەمە ئەگۆڕێ لەسەدەی ٢١ دا ،بەکارهێنانی  تەکنەلۆجییا نوێ  گونجاو دەبیت دابەشی جۆری  مرۆڤایەتی بکات بۆ  چینی بایۆلۆجی نەک چینی کۆمەڵایەتی،ئەگەر ئەم گاپە دروست بوو ئاسان نیە داخستنی،مەترسیەکی تر نایەکسانی کۆمەڵایەتی دەبینین حکومەت بایەخ و خەمیان لە پەروەردەو تەندروستی و خۆشگوزەرانی بەکۆمەڵ یان بۆ گشت وندەکەن،لەرابردودا هەموو حکومەتەکان تەنانەت دیکتاتۆرەکانیش لەخەمی خوێندەواری و تەندروستی وخزمەتگوزاری بۆ گشت و کۆمەڵگە بە گشت بوون، نمونەی ئەڵمانیا و سۆڤیەت  بناغەی خوێندن و تەندروستی و کوتان  خۆشگوەزرانیان بۆ گشت وکۆمەڵگە بەگشت دارێژا،قوتابخانە نەخۆشخانەو پەرستیاری بۆ هەمووان بوو  ،ئەمانەیان بۆ چی دەکرد ؟ئەمە نەک لەبەر ئەوەی ستالین و هیتلەر پیاوی باش بوون بەڵکو لەبەر ئەوەی پێویستی بە کۆمەڵگە  بە گشت بوو،پێویستیان بە خەڵکانی زۆرهەبوو ، بۆنموونە ئەڵمانیا ئەگەر پێویستی بە دەوڵەتێکی بەهێزو سەربازێکی بەهێز وئابوریەکی بەهێزبوبێت  پێویستی بە ملیۆنیک کەس بوە لە سەربازی و کارگەکان وەک کرێکار ئیش بکات، بۆیە بایەخ و خەمیان خوێندن و تەندروستی بوە بۆ خەڵکانی زۆرو هەموو کۆمەڵگە .ئێمە سەردەمی ماس و کۆمەڵ بەجێ دێڵین داخڵی ژینگەیەک دەبین کە ماس واتە خەڵک بەکۆمەڵ  گرنگ نیە وسودی نیە،ئەچین لە چینی ئیشکەرەوە بەرەوچینی  ئیهمال و تەمەڵ Useless class ،ئەمە لەبواری  سەربازی لەئێستاوە  روویداوە،نموونە لەپێشدا باشترین سوپا ژمارەیەکی زۆری سەرباز بوون ،بەڵام لەمڕۆدا تیمی سەربازی باش کەمترینە لەژمارە بەڵام پرۆفیشناڵ، سوپا ئەمڕۆ پشت دەبەستێت بە پرۆفیشناڵ و بوونی ئامێری نوێی وەک درۆن،لەناو سوپادا بەرێژەیەکی زۆر شارەزای  ئیش کردن بەدرۆن نیە و ئەمانە نازانێت و خەڵکی زۆریشی ناوێت  ،بەهەمان شت لەئابوری هاوڵاتی  بەهۆی  زیرەکی دەستکرد ئەمرۆ ئامێرەکانی فێربوون  نزیکی ١ ملیار خەڵکی بێ ئیش کردوە ، تەکسیەکان بە بێ شۆفێر ١٠ ساڵ بەرلەئێستە ئەمانە خەیاڵی زانستی بوو، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەمانە واقعن،دوای چەندین ساڵی تر ئەوەندە ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر دەکەوێتە شەقامەوە پاڵ بە شۆفێری ملیۆنان شۆفێری تەکسی دەنێت و دەیخاتە لاوە،لە بواری پزیشکی بەهەمان شێوە کۆمپپویتەرو ئامێر شوێنی چەندین کاری پزیشکی و تەشخیس دەگرێتەوەو،لەبری پزیشک کۆمپیتەر ئاسان بتوانێت تەشخیس بکات و رێنمایی نەخۆش بکات و کێ برکێی پزیشک بکات،هەرچەندە ئەمە بۆ هەندێک پزیشک و هەندێک پسپۆری بێت نەک بەگشتی ،هەروەک لەبواری سەربازی پێویستمان نەماوە بەوژمارە زۆری سەربازی G.I. پێویستمان بەژمارەیەکی کەم هێزی ئەمنی بێت، پێویستمان بەدەستەبژێرێکی زۆر پسپۆر هەبێت توێژینەوە لەسەر دواهەمین چارەسەری شێرپەنجە بکەن،زۆرینەی تەشخیش و پێشنیار بۆ نەخۆش رەنگە لەلایەن غەیری  مرۆڤەوە بکرێت کە کۆمپیتەرەوە پزیشکی زیرەکی دەستکردە.ئەمانە هەمووی مرۆڤ ئیش لەدەست دەدات لەزۆربەی سێکتەرەکانی کار.  رەنگە ئیشی تر پەیدادەبیت وەک ئیشی سۆفت وێر  کە پرۆگرامینی ئەمانە یان پرۆگرامینی لەبواری زیرەکی دەستکرد دەکات یان ئیشی دیزاینی جیهانی گریمانەی بکات. واتە لەبواری زیرەکی دەستکرد ئیش پەیدادەبێت،  بەڵام ئیش  لەبواری زیرەکی دەستکرد ئەوەنیە زۆردەبیت ،گرفتەکە ئەوەیە ئایا ئەوئیشانە کۆمپیتەرباشتر ناتوانێت بیکات وەک لەمرۆڤ ،لە پێشوودا مرۆڤ کارەکانی بەباشی دەکرد وەک لەکۆمپیتەر لەمەودوا وانیە ،واتە ئیشی جیهانی زیرەکی دەستکرد ئامێرو کۆمپیتەر باشتری دەکەن وەک لەمرۆڤ"ئەڵگۆریزم کە مرۆڤی نائۆرگانی و بەرهەمی زیرەکی دەستکردە  باشتری دەکات لەمرۆڤی ئۆرگانی و راستەقینە" .بۆ ئەمە چی بکەین ؟مرۆڤ چی بکات؟ مرۆڤ دەبێت خۆی دروست بکاتەوە بۆئەوەی بۆ ئەو ئیشانە بشێت لەم جیهانە ،بەڵام ئاسان نیە بۆ؟ بیربکەرەوە لە شۆفێری تەکسیە بێ ئیش کەوتوەکان ، کاشیەرە بی ئیش کەوتوەکان کە ئیشەکەیان  جێگیراوەتەوە  بە تەکسی بێ شۆفێر یان بە مەکینەی زیرەک  لەم سەدەیەدا، کە تەمەنی سەرووی ٤٠ ساڵ یان  ٥٠ ساڵە، خۆی  چۆن بەرهەم بێنێتەوە یان خۆی پێبگەیەنێت لە سۆفت وێر ئیش بکات ئاسان نیە فێری ببێت وباشتر لەکۆمپیتەرو رۆبۆرت ئەو ئیشەبکات .لەرابردوودا مرۆڤ ئیشی لەدەست دەچوو بەڵام لەبوارێک بۆ بوارێکی تر، نموونە لە سەربازی ،کشتوکاڵی  ئیشی دەگۆرا لەدەستیەوە بۆ ئۆتۆماتیکی تاڕادەیەک ئاسان بوو ،بەڵام ئێستا ئیش دەگۆڕێت بۆ سۆفت وێرو حەقلی زیرەکی دەستکرد ، ،ئەمە سەردەمی راگواستنی ئیشە لە فیڵدێکە بۆ فیڵدێکی تر کەزۆرینەی ئەوانەی ئیشەکە لەدەست دەدەن ناتوانن ئیشە ونبوەکە بکەن  یان بیزانن. واتە ئاسان نیە بۆ بەتەمەنەکان بتوانن لەبواری زیرەکی دەستکردو سۆفت وێر ئیش بدۆزنەوە .بەنسبەت گەنجەوە، گرفتەکە ئەوەیە کەس نازانێت لە ٢٠ ساڵ یان ٣٠ ساڵی داهاتوو چ ئیشێک هەیە ؟بۆ یەکەم جارە لەمێژوودا مرۆڤ نازانێت لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا چ ئیشێک چ پسپۆڕیەک دەبێت و باوی دەبێت،،ئەمە واتە ئێمە هیچ ئایدیایەکمان نیە چی فێری خوێندکارەکان بکەین چ بڕوانامەو زانستێک باشە بۆ ئایندە،زۆربەی ئەوبوارانەی ئێستا دەیخوێنن هیچ پەیوەندی نیە بە بازاڕی کاری ئایندەوە ،ئەمە تەنها بۆ وڵاتانی گەشە سەندوو نیە بەڵکو تازە گەشەسەندوەکانیش ،زۆرتر بۆ وڵاتە تازەگەشەسەندوەکان گرفتە چۆن؟ وڵاتانی پێش کەوتوو وەک سویدو ئەمریکا ئەگەر هەزاران هەزار کەسیش ئیش لەدەست بدات دەتوانێت بە  زیادکردنی باجی کۆمپانیاکان و کارگەکان قەرەبووو دابینی پارەیەک بکات بۆ ئەو کەسانەی بێ ئیش دەبن و وەبەردەوامیش خەڵکی پێگەیاندوە لەبواری سۆفت وێر ئیش بکەن، ئەمریکا باج زیادەکات لەسەر گۆگڵ وئەمازۆن بۆ قەربوو دانی پارە بە وانەی ئیشیان لەدەست داوە.  بەڵام وڵاتێکی وەک نایجیریا، بەنگلادیش  و برازیل  یان وڵاتەکان کە ناتوانن وەک ئەمانە بکەن چی بکەن ئەگەر خەڵک ئیشی لەدەست دا بەهۆی Automation, ،ئەسڵەن قوتابیانیشیان فێرناکەن بۆ ئیشی سۆفت وێرو جیهانی زیرەکی دەستکرد،کەس نازانێت  چارەسەرەکان چی بن؟لە سەدەی ٢١ رەنگە رووبەڕووی نایەکسانیەک ببینەوە کە لەمێژوودا نەبوبێت ،بەهۆی سەرهەڵدانی دەستەبژێرێکی مرۆڤی بە توانا و شارەزا لە ئەندازیاری بایۆلۆجی و سۆفت وێرو کۆمپیتەر لەگەڵ زۆرینەیەک لەخەڵکی بێ توانا کە نەبۆ سەربازی نە ئابوری دەگونجێن نە هێزی سیاسیان هەیە.پرسیارێکی سیاسی هەیە بۆ دەسەڵات داران  لەپاڵ ئەوگۆڕانکاریانەی تر باسمان کرد ،شفت وجێگۆڕکێ دروست دەبێت جەوهەری   دەسەڵات لەمرۆڤەوە دەچێت بۆ ئەلگۆریزم واتە بۆ مەشین و ئامێر ، ئەگەر  لەرابردودا هەندێک شفت دروست بوبێت لەدەسەڵاتەکان نموونە لە ئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاست، دەسەڵات دەهات لەلایەن خواوە ،کێ وڵات بەرێوەبەرێت؟ چی بکەیت لە سیاسەتی نیشتمانی؟  یان لە چەمکی ژیانی تایبەتی و کەسی ودەسەڵات ، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە ،پرسیارمان لەخوا دەکرد لەرێگەی کتێبە پیرۆزەکانەوە ،ئەگەر راستەوخۆ نەبوایە 'بایبڵ'ت دەخوێندەوە ،یان پرسیارت لە قەشەیەک دەکرد کە خوا چی خۆشەوێت چۆن بکەم.دوای چەند سەدەیەک لەمە ئایدیای هیومانیزم هات کەدەیانوت سەرچاوەی د ەسەڵات لەئاسمان نیە بەڵکو لەناوخۆی مرۆڤ خۆیەتی،هەستی مرۆڤ خۆی ،هەڵبژاردەی ئازادی خۆی ،پرسیار لەخۆت بکە بایبڵ مەخوێنەرەوە پرسیار لە قەشە مەکە ،بچۆ بۆ لای مرۆڤەکان پێیان بڵی چۆن بیردەکەیتەوە؟ رات چۆنە؟ هەستت چۆنە ؟ کێ دەسەڵات بەرێت بەڕێوە؟ جۆن بیبات بەڕێوە؟ لەسەر ئەمە دەزانین کێ دەبێت وڵات بەڕێوەبات واتە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پشتمان بە ڕای مرۆڤەکان بوو،وەک چۆن بەدەسەڵاترین کەس لە ئابوری کڕیارە ،کڕیار هەمیشە راست دەکات،ئەگەر بتەوێت بزانیت ئەم ئۆتۆمبیلەی دروستت کردوە باشە یان خراپە ،کڕیار بڕیار دەدات،ئەگەر کڕیار کڕی کەواتە باشە، کەواتە هیچ دەسەڵاتێک نیە باڵاتر لە دەسەڵاتی کڕیار لە ئابوری لە بیری هیومانیزم دا.بەهەمان شێوە لە ئیتیک چی باشەو چی خراپە؟ سەدەکانی ناوەڕاست لە ئاسمانەوە دەهات خوا چی دەوێت،ئەگەر بتزانیایە شتێک باشە یان خراپ دەتوت خوا وای وت،بایبڵ وای وت، بەڵام هیومانیزم دەیوت باش و خراپ ئەوەیە مرۆڤ خۆی هەستی خۆی و بیرکردنەوەی خۆی بەباشی بزانێت یان خراپ ،ئەمە شۆڕشی ئیتیکی هیومانیزم بوودانانی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە تۆپ .ئەمە جیاوازی پەروەردەی سەردەمی سەدەی ناوەڕاست و سەردەمی هیومانزیم بوو ،لەسەردەمی سەدەی ناوەڕاست خەڵک فێردەکرا کە خوا و بایبڵ چی د ەڵێت بەڵام سەردەمی هیومانزیم فێردەکرا کە بیرلەخۆی بکاتەوە ،مرۆڤ خۆی چی دەڵێت،ئەمە شۆڕشی گەورەی هیومانیزم بوو بۆ سەرچاوەی دەسەڵات کە بریاریدەدا سەرچاوەی دەسەڵات لەکوێوە بێت . بەڵام لەم شۆڕشە نوێیەدا شۆڕشی پیشەسازی چوارەم  دەسەڵات چویەوە بەرەوهەور'کڵاود'  بەڵام  بۆ ئاسمانی و هەوری  مایکرۆسۆفت  ئەمازۆن وگۆگڵ بۆ پرسیار لەسەرچاوەی دەسەڵات لەدەسەڵاتی داتا و پرۆسەی داتالیزم  دەکرێت. ئەم شۆڕشە دەڵێ گوێ مەگرە لەبایبڵ یان  لە ناخی خۆت بەڵکو بپرسە لەگۆگڵ لە ئەمازۆن،ئەو باشتر دەزانێت لەهەستی خۆت لەخۆت باشتر لەخۆت تێدەگات بڕیار باشتر دەدات لەخۆت،گرنگترین شت لەم جیهانە جیهانی داتالیزم  ئەوەیە چەقی دەسەڵاتی  ئەم جیهانە داتالیزم و داتایە  ،ئەم د ەسەڵاتە داتایەکی تەواوی بایۆمەتری  وەرگرتوە لەمرۆڤ و دەسەڵاتی کۆمپیتەری هەیە،ئەمازۆن و فەیسبوک ئەلگۆریزمێک دروست دەکات کە لەخۆت باشتر خۆت دەتناسێت، ئەم چۆن؟ نموونە ئەگەر مرۆڤ  ویستبێتی  کتێبێک بکڕێت یان بخوێنیتەوە  لەسەدەکانی ناوەڕاست  دەچویت بۆ کەنیسە دەیانوت باشترین کتێب بایبڵە ئەوەبخوێنەوە ،لەسەردەمی هیومانزیم ئەگەر بتویستایە کتێبێک بخوێنیتەوە یان بکڕیت  دەچویتە کتێبخانەیەک دەگەڕایت بەدوای ئەوکتیبەی خۆت حەزت لێیە،شوێن هەست و بیرکردنەوەی خۆت د ەکەوتیت لەهەڵبژاردنی ،ئێستا دەچیتە ئۆن لاین لەئەمازۆن داوای کتێبێک دەکەیت ئەڵگۆریزمێک دەردەکەوێت دەڵی من شوێنی تۆو هەزرانی وەک تۆ دەکەوم بەگوێرەی ناسینی  من بۆ تۆ ئەوکتێبە بۆ تۆ باشە،ئەمە هێشتا قۆناغی یەکەمە،ئەمە چۆ ن دەبێت؟ چۆن دەزانێت تۆ حەزت لەکامە کتێب و بابەتە؟  ،بۆیەکەم جار کتیبێک  تۆ دەخوێنیتەوە لەئەمازۆن  ،تۆ کە کتێب دەخوێنیتەوە  لە ئەمازۆن شوێنی تۆ دەکەوێت دەزانیت لەسەر چ بابەتێک فۆکەس دەکەیت ،خێرا دەیخوێنتەوە یان هێواش؟ ئیتر لەکۆکرندەوەی ئەم زانیاریانە دەزانێت حەزت لەچیە ؟قۆناغی دوای ئەمە ،پێوانەیەکی بۆ پێوانەی هەستت وسۆزت دادەنێن لەئەمازۆن  کەقیاسی ناسینەوەی دەموچاوت دەکات و دەزانێت کەی پێدەکەنی کەی دەگریەی کەی توڕەدەبیت ؟ بەکامە خوێندنەوە بێ تاقەت دەبیت،بەکامە بابەت هەڵد ەچیت و سوور هەڵدەگەڕێت ؟،رەنگە لەقۆناغی داهاتوو کەچەند ساڵێکی تر دێت ئەمازۆن پەیوەست دەبێت بە بایۆلۆجیتەوە کە مۆنیتەری ناوخۆت بکات بزانێت پەستانی خوێنت چەندە؟ ،لێدانی دڵت چەندە ،ئاستی شەکرەت چەندە  ،چالاکی مێشکت چۆنە،کامە بەشی مێشکت چالاکە ؟،ئەمەزۆن دەزانێت هەموو کاریگەریەکی عاتفی لەکاتی خوێندنەوەی کتێبێک ،لەکاتی خوێندنەوەی دێڕێک چی بەسەر پەستانی خوێنت دێت ،کە کتیبەکەت تەواو کرد وخوێندتەوە لە ئەمازۆن  گریمان چیرۆکێکی درێژت خوێندوەتە بیرت دەچێتەوە دوای ماوەیەک ، بەڵام ئەمەزۆن هیچی تۆی بیرناچێتەوە  و هەموو داتا بایۆلۆجی و زانیاریە کەسیەکانتی خەزن کردوە،دەزانێت تۆ کێیت ،چ جۆرێکی مرۆڤیت؟ چۆن کاریگەری د ەکرێتە سەر هەستت .دوای ئەمانە پێت ناڵیت تۆ چ کتێبێکی تر بخوێنەوە بەڵکو دەزانیت تۆ کێیت؟ پێشنیاریشت بۆ دەکات دەنگ بە کێ بدەیت لەسیاسیەکان،ئەمە نەک تەنها ئەمازۆن هەموو شاشەکان کەتۆ کلیکی لەسەردەکەیت و بابەتەکان هەڵدەبژێریت بۆ خوێندنەوەو گوێگرتن و سەیرکردن ئەم پێوانەت بۆ دەکات و زانیاریەکانت لەسەرکۆدەکاتەوە  ،لەمەوە شفتی دەسەڵات لەخۆتەوە چوو بۆ ئەمازۆن،ئەمەزۆنیش لەسەر بنەمای ئەم داتاوزانیاریانە ئەڵگۆریزمێکت بۆ بەرهەم دێنێت  ،ئەمەزۆن تەواو پێرفێکت نیە بەڵکو لەخۆت باشترە ،ئەمەزۆن باشترە تەنانەت  بریارەکانی بۆت دەدات باشترە لەبریارەکانی خۆت. نموونە تۆ بریارێک دەدەیت  چی دەخوێنێت زەواج لەگەڵ کێ دەکەیت؟ دوای ساڵانێک دەڵێیت چ بڕیاریکی بێ عەقڵانەبوو دام، ئەمەزۆن لەمەدا تەنانەت لەم بڕیارانەشدا وای لێدێت  باشترە لەخۆت .ئەم شفتە لەدەسەڵات لەناخی خۆتەوە لەهەستی خۆتەوە بۆ دەسەڵاتێکی ئەڵگۆریزمەکان دەبات .دەتەوێت بەڕێگایەک بڕۆیت گۆگڵ ماپ پێت دەڵێت لەکوێیەوە بڕۆیت ، پێت دەڵیت لەو  رێگەوە قەرەباڵغی هەیە، بەقسەی دەکەیت چونکە ئەزموونت هەیە لەگەڵی و جارانی تر  سەرکەوتوبویت بەقسەت کردوە ،تا ئەوڕادەیە پشت بەستنمان  بە گۆگڵ ماپ لە ئاستێکدایە  ئەگەر مۆبایلەکەمان تێک چوو نازانین لەکوێداین،چۆن بگەیەنە شوێنەکە ،چونکە ئێمە ئیتر لەوە نەماوین گوێ لە خوا یان خۆمان بگرین بەڵکو گوێ لەگۆگڵ دەگرین ،پرسیار لەودەکەین لەکوێداین؟ بۆ کوێ دەچین؟ لەگەڵ هەموو ئەم جێگۆڕکێ و راگواستنەی دەسەڵات لەمرۆڤەوە بۆ ئەڵگۆریزم  و رۆبۆت و ئامێری زیرەک .ئەوەش بزانین تەکنەلۆجیا حەدی نیە هێشتا بژاردە  لەبەردەستمانە ،هیچ کاممان  نازانین  ئەگەرەکانی  ئایندە چۆن دەبێت ، دەبێت بزانین  ئەگەری  جۆراوجۆر هەیە ،هێشتا ئەتوانین شت بکەین دەربارەی ئەم ئەگەرانە ،تەکنەلۆجیا دیاری کراو نیە هەڵبژاردەمان دەداتێ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە ،شەمەندەفەر، کارەبا ،رادیۆی تەلەفزیۆنمان بەکارهێنا بۆ دروست کردنی دیکتاتۆریەت، فاشیزم، لیبراڵ دیموکراسی لەهەمان کاتدا.شەمەندەفەر بەتۆی نەوت تۆ چی پێ  بکەیت و بۆچی بەکاریبهێنیت، کارەبا نەهات لەگەڵ مانیۆێکی سیاسی   بۆچی بەکاریبهێنیت،ئەگەر سەیری باشوری کۆریاو باکوری کۆریا بکەین دەزانین کەهەردوکیان چۆن کارەبایان بۆ شتی جیاواز بەکارهێنا،لەسەدەی ٢١ بایۆتەکنەلۆجی و زیرەکی دەستکرد ژیان و جیهان دەگۆڕن بەڵام هێشتا بژاردە لەبەردەستمان هەیە ،ئەگەر دڵخۆش نیت بە ئایندە و ئیحتیمالەکانی، هێشتا بوار هەیە لەبەردەستت هەندێک شت بکەیت،ئەوەی نەتوانیت لەم جیهانە دەسەڵاتی هەبیت شەمەندەفەرەکە بەجێی دەهێڵێت ،نموونە لە سەدەکانی رابردوو ئەوشۆڕشە پیشەسازیەی کە بەریتانیا وئەڵمانیاو ئەمریکاو ئەوڵاتانە کردیان لە شەمەندەفەرەکە دوانەکەوتن،بەڵام  وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دواکەوتن بۆیە تائێستا داگیردەکرێن و ژێردەستەن ،ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمەترسیدان دیسانەو شەمەندەفەرەکە بەجێیان بهێڵیت ،شەمەندەفەری ئەم جارە کارەبا نیە بەشیان بدرێت دەربارەی جیناتیک و زیرەکی دەستکردە، فێربون و بەکارهێنان وداهێنانی ئامێرو مەشینە،وەزیفەکان و ئیشەکانی ئایندەو هەلی کار لەسەر ئەمانەیە   ،شەمەندەفەرەکە وێستگەی بەجێ هێشت کات نیە بۆ گەرانەوەی، عێراق و سوریاو ئەوڵاتانە نابینرێت بتوانن بگەنە ئەمە ،ئەگەر ئەمجارەش شەمەندەفەرەکە بەجێی هێشتن رووبەڕووی خراپتر دەبنەوە، زیاتر توشدەبن بەکارەساتەکان وژیردەستیەکان وەک لەوەی لە شۆرشی پیشەسازی بەجیمان. پرسایرێک لێرەدا دێتە ئاراوە ئایا ئیشە سایکۆلۆژیەکانیش کە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ناخی مرۆڤ دەکەیت  کۆمپیتەر باشتر دەتوانێت بیکات لەمرۆڤ؟ بۆنمونە  دەتوانێت تەشخیسی ئیحساسی مرۆڤێک بکات ،سایکۆلۆژیەک کە تەشخیسی باری سایکۆلۆژی تۆ دەکات لەو وشانەی دەریدەبڕێت بۆی لەتۆنی دەنگت لەزمانی جەستەت  ،ئایا کۆمپیتەر ئەمە باشتر دەکات :؟ هەراری فەیلەسوفی سەردەم دەڵێت بەڵ" کۆمپیتەر دەتوانێت لەخۆت باشتر  ناخت و برەینیشت بخوێنیتەوە بەهۆی ئەوداتاو زانیاریە کەسی و بایۆلۆجیانەی کۆی کردوەتەوە لەسەرت "

کۆمپیتەر لەڕێگەی شاشەکانەوە کە تۆ شتی لێ وەردەگریت داتاو زانیاریە کەسی و بایۆلۆجیەکانتی بردوەو دەت ناسێت، سەردەمی داگیرکاری ئەلگۆریزم و زیرەکی دەستکرد و کەمی پێویست بەمرۆڤە. هەراری دەڵێت:" ئیسرائیل ئیدیعای ئەوەی د ەکرد لەرابردوو داگیرکاری جیهانە، ئێسیتا ئەلگۆریزم داگیرکارە و دەسەڵاتە درۆنەکان لەسەرسەرمانە ،لەمەولا تەلەفونمان بۆ دێت هەڵی دەگرین مرۆڤ نیە بەڵکو ئەلگۆریزمە واتە ئامێرو مەشینە"  ،ئەڵگۆریزم ئاسان نیە مقاومەی بکەیت ،رێکخستنەوەی  کۆمینیکەیشنی لەگەڵ بکەیت هەموو کۆمینیکەیشن لەگەڵ مرۆڤ کراوە لەمەوپێش   . پرسیارێکی ترئایا ئەڵگۆریزم کۆنترۆڵ دەکرێت ؟نا ئەڵگۆریزم ئەگاتە ئاستێک لەپێشکەوتن ولەئاڵۆزی کەمرۆڤ لێی تێناگات ،جێگۆرکێ تەنها لەوە نابیت کۆمەڵێ خەڵک دەبنە دەستەبژێرێک دەستەبژێرەکەش دەبنە ئەڵگۆریزم  ئامێر ،ئەڵگۆریزم سەربەخۆ دەبێت خۆی فێردەبێت ئەزموون وەردەگرێت ،وای لێدێت بۆ نموونە تۆ داوای قەرزو مۆرگەیج لە بانق دەکەیت ،داواکەت ناچێت بۆ مرۆڤ دەچێت بۆ ئەڵگۆریزم ،ئەو شیکاری داتاکان دەکات،دەڵی بەڵی یان نا،کە رەتی داواکەت دەکاتەوەو قەرزەکە نادات ، تۆ دەچیت بۆ بانک دەپرسیت بۆ رەتان  کردوومەتەوە و قەرزم نادەنێ، دەڵین نازانین ئەڵگۆریزم دەڵێت نابێت ئێمەش نازانین،ئەڵگۆریزم بە پێی داتاکان لایەتی باشتر تۆ دەناسێتەوە وەک لە فەرمانبەرە مرۆڤەکان. لەبەر ئەوە لەئایندە کۆمپانیاکان دەزگاکان  ئەڵگۆریزم تاعین دەکەن نەک مرۆڤ،چونکە بێ کرێ  جوانتر ئیشیان بۆ دەکات وەک لەمرۆڤ.نموونە لەباری سیاسەت لەهەڵبژاردنی رابردووی ئەمریکا ترەمپ خەڵکی ئەمریکای دەترساند کە سین و مەکسیک  دەسەڵاتیان لەدەست وەردەگرن نەیدەوت رۆبۆت دەسەڵاتمان لەدەست وەردەگرێت.،ئەمە ئەودەگەینێت کەدیبەیتی ئەم مەترسیە تەنها لە سیلیکۆن ڤالیە ولەزانکۆکانە  نەک لەناو خەڵک، ترەمپ لەبری ئەوەی بیریی لە دیوار بکردایتەوە لەنیوان ئەمریکاو کالیفۆرنیا کەمەڵبەندی 'سیلیکۆن ڤالی' لێیە کە ئیدارەی زیرەکی دەستکردو ئایتی جیهانی ئۆن لاین دەکات  بیری لەدیوار لەنیوان ئەمریکاو مەکسیک و سین دەکردەوە.واتە سیاسیە باڵاکانیش هێشتا ئەڵگۆریزم و زیرەکی دەستکرد بۆیان نەبوەتە مەترسی کە بەدڵنیایەوە جێگۆرکێی دەسەڵات لەوانیشەوە دەکات بۆ ئەڵگۆریزم. کەواتە وەک مرۆڤ رکابەری ئایندەمان رۆبۆرتە ،ئەڵگۆریزمە کە ئیشەکانمان وەک ئیشکەر،دەسەڵاتمان وەک سیاسیەکان،ئابوریمان وەک سەرمایەدارەکان و بوارەکانی تری ژیانمان لێ دەسەنێت.واتە ئەم شۆڕشە یان دەبێت بتوانیت وەک مرۆڤ خۆت بەرهەمبهێنیتەوە کە بتوانیت ئەوکارانە بکەیت ئەو دێنێتە ئاراوە یان ئیشەکەت لەدەست دەدەیت و ئەو رۆبۆرت و ئەڵگۆریزمەی ئەو بەرهەمی هێناوە جێگۆرکی بە تۆی مرۆڤ دەکات.

سەرچاوە

Homo Deus: A Brief History of Tomorrow ,2017 By Yuval Noah

 

 

 

 

وەرگیڕانی لەئینگلیزیەوە

د.نەزاکەت حسێن

Top