سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی شوبات مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان کرد بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتيى و سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى.
سەرۆکی حکومەت هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست لە پێناو پەرەپێدانی ھەماھەنگیی و ھاریکاری نێوان لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، به ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.