یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە پاریسەوە بۆ ئەلعەلای عەرەبستانی سعوودیە ئەنجام درا

یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە پاریسەوە بۆ ئەلعەلای عەرەبستانی سعوودیە ئەنجام درا

 

 

یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلعەلا لە سعودیە ئەنجامدرا .

ئەمە یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆیە لە وڵاتێکی ئەوروپییەوە بۆ ئەم شارە دێرینە.

ئاژانسی هەواڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بۆینگ 787 هێڵی ئاسمانی سعودیە کە 75 سەرنشینی هەڵگرتبوو، دوای گەشتێكی پێنج کاتژمێری لە فڕۆکەخانەی شارل دوگل گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەلعەلا و لەڵایەن بەرپرسانی سعودیە پێشوازییان لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، فیلیپ جۆنز، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری و بازاڕکردن لە کۆمسیۆنی شاهانەی ئەلعەلا و ژرار ماسترال، سەرۆکی جێبەجێکاری ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی ئەلعەلا لەڕیزی ڕێبوارانی گەشتەكەدا بوون.

بەپێی راپۆرتەکە پێشبینی دەکرێت گەشتیارەكان سەردانی تەنتورە بکەن بۆ سەیرکردنی پێشبڕکێی ئەسپسواری کە بەشێکە لە پرۆگرامی فیستیڤاڵی زستانە، هەروەها پییەر دۆران پاڵەوانی پێشووی ئۆلۆمپی لەناو گەشتیارەكاندایە.

هەرچەندە هاتنی ئەم كۆمەڵە گەشتیارە فەڕەنسییە هاوكاتە لەگەڵ ئەو فیستیڤاڵەدا بەڵام هێشتا دەتوانن سەردانی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی شاری مێژوویی ئەلعەلا و ڕووداوە هونەری و کولتوورییەکانی بکەن.

گەشتە ڕاستەوخۆکان لە پاریسەوە بۆ ئەلعەلا بە شێوەیەکی حەفتانە لە 30ی کانوونی دووەمەوە بۆ 27ی ئازار کە فیستیڤاڵی زستان دەگاتە لوتکە ئەنجام دەدرێن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top