ئەگەر ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت کۆتایی دنیایە ؟!
بوویتەنەریتێكی سیاسی، لەعیراقداپۆستە باڵاكان بەسەر هەرسێ پێكهاتە سەرەكیەکەدابەش كراون،
لەم چوارچێوەیەداپۆستی سەركۆماری عێراق بوویتەبەركەوتەی کورد ، لەچوارخولی رابردوودا لەلایەن یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوە براوە، بەڵام ئەزموونی ئەم چەندسالایەدەریخست وەكو پێویست پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ بەرژەوەندیەکانی گەلی كوردستان سوودی لێ وەرنەگیراوە،
بەوپێییەی پۆستی سەركۆمار مافی هەموو گەلی كوردستانە، نابێ تەنیا حیزبێك بۆخۆی قۆرخی بكات و یان بە موڵكی خۆی بزانێت، بەلکوپێویستە كۆدەنگی هەموو لایەنەکوردستانییەکانی لەسەر بێت، لەسەر ئەم بنەمایەیش دەبێت كاندیدێك بۆ پۆستەكە دیاری بكرێت كە رەزامەندی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی لەسەر بێت، كە پێشووتریش بەم شێوازە پۆستەكە یەكلا كراوەتەوە، تا سالی 2018 بەداخەوەئەم بنەمایە لەلایەن یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانەوە تێك درا، كاتێك لە دەرەوەی رەزامەندی گەلی كوردستانەوە پۆستەكەیان وەك ئیستحقاقێكی حزبی بۆخۆیان یەكلا كردەوە، بەمەش درزێكی گەورە لەناو ماڵی كورددروست بوو.بەرپرسیاریەتی دۆخەکەش لەئەستۆی یەکێتیە، چونكەلەدەرەوەی کۆدەنگی لایەنەکوردستانییەکان پۆستەکەی بۆبەرژەووندی خۆی یەکلاکردەوە،
لەئێستاشدانەشیاوە یەكێتی پۆستی سەركۆمار بە هی خۆی بزانێ ویەكڕیزی كوردی لەپێناویداتێك بدات، کەبەرپرسیاریەتی ئەو لێكترازانەی هاتووەتە ئاراوە لە ئەستۆی ئەواندایە.
ئەگەر بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت، دەبێت ویستی زۆرینەی خەڵكی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت، بۆئەم خولەیە پۆستی سەركۆماری عێراق بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، کە
وەک حزبی یەکەم لەسەرئاستی ئیراق وکوردستان مایەوە، لەچوارخولی رابردوی سەرۆک کۆماردا خەڵكی كوردستان یەكێتیان لە بەغدا تاقی کردەوە، بائەم جارەیان نۆرەی پارتی بێ ئاخۆ بزانین چی دەكات، خۆبەمەش نابێتەکۆتایی دنیایە،بەدڵنیاییەوە ئەزموونی كاركردنی سیاسی پارتی سەلماندوویەتی كە هەمیشە پەرۆشی ئەوەیە خزمەتی خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی بكات، هەر بۆ ئەمەشە دەیەوێت ئەمجارە پۆستی سەركۆماری لا بێت تا بە كردار نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان لە بەغدا بكات.
حەقە برادەرانی یەکێتی دان بەدیموکراسی وسندوقی دەنگدان دابنێن و لەخەمی پۆستەکەدانەبن وزیاترپەرۆشی یەكڕیزی و تەبایی ناوماڵی كورد بن