دوو سه‌ركرده‌ی خزمه‌تگوزار بۆ كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری ..

دوو سه‌ركرده وه‌ك برا و هاوسه‌نگه‌ر و دوو قوتابی رێبازی كوردایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ی بارزانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراق و ناوخۆی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانیان له سه‌ر پرۆسه‌ی حوكمرانی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له رووی ده‌وڵه‌تداری و سیاسه‌تمه‌داری و دیپلۆماتكاری له نێو قورسترین بارودۆخه‌كان وه‌ك جه‌نگ ، گه‌مارۆی ئابووری و سه‌ربازی و دیپلۆماسی و دارایی و جه‌نگی ده‌روونی و ئینجا هاندانی هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن به ده‌یان پیلان و سیناریۆی جۆراجۆر و مه‌ترسیدار و پشوودرێژی و شانه به‌تاڵنه‌كردن له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و خاكه‌یان و ئینجا سازشنه‌كردن له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی كورد و كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ دڵسۆزی و نموونه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی به‌هێز وكارا له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه وعێراق و نێوده‌وڵه‌تیی.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌رك وكاره دیپلۆماسیه‌كانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چ له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ، مامه‌ڵه‌كردنێكی بوێرانه و ژیرانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو تا به ئه‌مڕۆ ئاماژه‌یه‌كی روونن به به‌راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌توو بووه له‌گه‌یاندنی دۆزی ره‌وایی گه‌لی كورد به كه‌ناڕی ئاڕامی و دڵنییایی و هه‌روه‌ها له له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و عێراقی تا چه‌نده كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر پرسه سیاسی و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵدان ڕه‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی پر له ئاڕامی و سه‌قامگیری و لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووان ئه‌وه‌ش به بروای شاره‌زایان و دیپلۆماتكاران نموونه‌ی كاراكته‌ری و سیاسه‌تمه‌داری و كه‌سایه‌تی به‌هێزه كه نێچیرڤان بارزانیی وه‌ك خه‌سڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی هه‌ڵیگرتووه .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه ، ئاماژه به ده‌وڵه‌تدار وحكومرانی كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی رێزدار مه‌سروور بارزانیی ، به كۆمه‌ڵێك پلان، به‌رنامه و ستراتیژ له پێناو خزمه‌تگوزاری له گشت بواره‌كاندا و له پێناو نزیكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و ئینجا به‌كرده‌وه پیشاندانی دڵسۆزی له سه‌ختترین قۆناغه‌كاندا به‌تایبه‌ت نزیكه‌ی سێ ساڵی رابردوو، جوانترین نموونه‌ی حكومرانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌دا ، چوونكه رووبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌ی قووڵ و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و خۆ دوور نه‌گرتن له ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر له هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و هاوڵاتیان و قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری تا چاره‌سه‌ری و هێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا و ئینجا پرۆژه‌ی چاكسازی و پاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه بۆ سێ رۆژ جارێك ئاماژه‌ی نموویه‌كی دڵسۆزی و خاكه‌ڕێی و خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی .
بۆیه، هه‌ر دوو كه‌سایه‌تی و قوتابیانی رێبازی بارزانیی و كوردایه‌تیی له پێناو ئامانجێكی پیرۆز به مێژووییه‌كی پر شانازییه‌وه به‌ره‌و لووتكه هه‌نگاویان ناوه ، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان كه ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و دروشمه راسته‌قینه‌یه‌ی بارزانیی نه‌مره كه ده‌فه‌رمووێت : " شانازییه بۆ مرۆڤ كه خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت ".