بەخێوكەرانی خێزانەکان لە ئەفغانستان: بۆ ئەوەی لە برسییەتی ڕزگارمان بێت دوای فرۆشتنی گورچیلەکانمان منداڵەکانمان دەفرۆشین
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەژاری و برسییەتی لە ئەفغانستان ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەفغانی لە پارێزگای هەرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان دەستیان كردووە بە دەفرۆشتنی گورچیلەکانیان.
دانیشتوانی پارێزگای هەرات دەڵێن: ئەگەر سەرەڕای فرۆشتنی گورچیلەکانیان هەڕەشەی برسییەتی لەسەریان بەردەوام بێت و هیچ کارێک نەبێت بۆ تێركردنی گەدەی منداڵەکانیان، ڕەنگە منداڵەکانیشیان بفرۆشن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لەو نەهامەتییە.
دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی بەدەست هێنایەوە، هەژاری و بێکاری لە هەموو وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و خەڵك لە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن. .
بەپێی ئامارەکان نزیکەی لەسەدا 90ی سەرجەمی دانیشتوانی ئەفغانستان پشت بەیارمەتی دەرەکی دەبەستن و ئێستا برسییەتی و کەمی خۆراک هەڕەشە لەسەدا 90ی دانیشتوانی ئەفغانستان دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل