گرژی لە پەیوەندییەكانی ڕووسیاو ئەمریكا سەبارەت بە ئۆكراینا خەریكە زیاتر هەڵدەكشێت

گرژی لە پەیوەندییەكانی ڕووسیاو ئەمریكا سەبارەت بە ئۆكراینا خەریكە زیاتر هەڵدەكشێت

 

ڕووسیا ئەگەری سزاکانی ئەمەریکای لە دژی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ڕەت کردەوە، کە یەکێکە لە چەندین وەڵامە پێشنیازکراوەکان ئەگەر سەربازانی ڕووسیا پەلاماری ئۆکراینای دراوسێ بدەن.

 

دەنگی ئەمریكا لە هەواڵێكدا كە پەیوەستە بەم لایەنەوە ئاماژەی بەوە كرد كە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هۆشداری داوە  لەسەر سەپاندنی  سزایەکەی توند و گەورە  بەسەر ڕووسیادا، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنیشدا، ئەمەش لەحاڵەتێکدا ئەگەر ئەو هێزە 127,000 سەربازییەی کە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیریکردوون و ئامادەن هێرش بکەنە سەر ئۆکرانیا، بڵاوبکاتەوە.

 

هەروەها دەڵێت كە سەرۆک بایدن بۆ سەرۆک پوتنی ڕوونکردووەتەوە كە ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکراینا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش سەپاندنی سزایەکەی گەورەی ئابووریی و پتەوکردنی بوونمان و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە. ئەگەر ( پوتن ) سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و جیهانیش دەگۆڕێت."

 

شایانی باسە ئۆکرانیا ئەندام نییە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام دەیەوێت ببێتە ئەندام. هەرچی ڕووسیایە پێی وایە ئەگەر ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە ناتۆ ئەوا هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ڕووسیا و داوای لە ناتۆ کردووە ڕێگە نەدەن ببێتە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە.

Top