بەلەمێكی پڕ لە كەرەستەی تەقەمەنی  لە كەنداوی عومان دەستی بەسەردا گیرا

بەلەمێكی پڕ لە كەرەستەی تەقەمەنی  لە كەنداوی عومان دەستی بەسەردا گیرا

 

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسوشیەتد پریس كە درەنگانی دوێنێ شەو بڵاوی كردەوە، هێزی دەریایی ئەمەریکا  دەستی بەسەر بەلەمێک لە کەنداوی عوماندا گرتووە بارەکەی پەیینی تێدابووە، کە بۆ درووستکردنی تەقەمەنی بەکاردێت، ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا لە کاتی گرتنی چەکی قاچاغ بۆ یەمەن دەستی بەسەردا گیرابوو.

 

لەلای خۆشیەوە هێزی دەریایی بەریتانیاش ئاماژەی بەوە كرد کە نزیكەی 1041 کیلۆگرام (2295 پاوەند) دەرمانی نایاسایی لە هەمان ئاودا زەوت کردووە.

 

هەروەها بنکەی پێنجەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوونی كردەوە کە پێشتر کەشتیی تێکشکێنەری موشەکی یو ئێس ئێس کۆل (USS Cole) و کەشتییەکانی دیكەی ئەمریکا دەستیان گرتبوو بەسەر بەلەمێکی ڕاوەماسی، کە بێ ناو و نیشان بووە، لە ئێرانەوە بەرەو یەمەن گەشتی دەکرد.

 

شایانی باسە لە ساڵی 2015وە، چەکدارە حوسییەکان بە پشتیوانیی ئێران لەگەڵ هاوپەیمانی سەربازی بە سەرکردایەتیی سعودیە لە شەڕدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە.

 

Top