نێچیرڤان بارزانی كردنه‌وه‌ی گڕێكوێره‌كان ..
نێچیرڤان بارزانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌ركه‌وتووه و له سه‌ختترین وناخۆشترین هه‌ڵومه‌رجه‌كانی به‌رده‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌توانێ خۆی بگونجێنێت، سه‌رده‌می ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش له قه‌یراندایه، به‌ڵام كه‌سانێك كه سه‌ركرده‌ی سیاسیی سه‌ركه‌وتووبن ده‌توانن خۆیان و گه‌لكه‌ی له هه‌موو كات و ساتێك‌دا له قه‌یران ده‌رباز بكه‌ن.
سیاسه‌ت هونه‌ری قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كانه، هونه‌ری كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان و هونه‌ری كه‌مترین پاشه‌كشه و زیاترین پێشڤه‌چوونه. سیاسه‌ت، هونه‌ری دوورئه‌نگێوی و دیتنی ئه‌ودیوی تاریكاییه‌كانه. كه‌وابوو، سیاسه‌ت به رقی كوردانه و كۆنه‌قین و بڕیاری پێشوه‌خته ناكرێ، ئاخر له سیاسه‌تدا نه دوژمنی تاهه‌تاییت هه‌یه و نه دۆستی تاهه‌تایی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تاهه‌تاییه له سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندییه. له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌وتنی كه‌ركووك، شه‌ڕێكی ده‌روونی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد. شه‌ڕێك به سه‌ركردایه‌تیی تاران و ئه‌نكه‌ره و به‌غدا. سنووره‌كان و به‌تایبه‌تی سنووری ئاسمانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داخران.. به‌غدا جگه له سزادانی خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی، هه‌موو رۆژێ له ڕاگه‌یه‌نه‌كانه‌وه شه‌ڕێكی ده‌روونیی بۆ گه‌لی كوردستان دروست ده‌كرد، دڵه‌ڕاوكێیه‌ك كه‌وتبووه نێو هه‌رێمه‌وه، هیچ ترووسكاییه‌ك به‌دی نه‌ده‌كرا، به‌ڵام هه‌ر جارێكی پیاوه دیپلۆماسی و ڕووگه‌ش و هیوابه‌خشه‌كه له شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت، هیوایه‌ك له دڵی خه‌ڵك ده‌گه‌ڕا، وه‌ك بڵێی ودمی هه‌موو كێشه‌كان به ده‌ستی ئه‌و بێت، هه‌ر به ده‌ستی ئه‌ویش بوو.
مێژوو گه‌واهیده‌ره كه رێزدار نێچیرڤان بارزانی به شاره‌زایی و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تی ژیرانه‌ی خۆی توانی په‌یوه‌ندی قوول له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا درووست بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته لۆبیه‌كی به‌هێز بۆ كاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و خودی خۆی، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆیه‌كان و نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له یه‌كتری، چونكه مه‌رجی ده‌ستكه‌وتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، راگرتنی باڵانس و په‌یوه‌ندی خوڕته له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، خۆشبه‌ختانه نێچیرڤان بارزانی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه و تاڕاده‌یه‌كی باش توانیوه‌تی ئه‌و باڵانسه رابگرێت، سیاسیه‌تی سه‌روه‌ری لایه‌نه‌كان له ده‌ستی خۆیاندا بیچێت و ده‌ستی ده‌ره‌كی له نێودا نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان زۆر به ئاسانی ده‌توانێ كێشه نێو خۆیه‌كان له ماوه‌یه‌كی زوودا چاره‌سه‌ر بكات.
رێزدار نێچیرڤان بارزانی، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی درێژمه‌ودای میلله‌ت و حكوومه‌ت سیاسه‌ت ده‌كات، ئه‌و نایه حیسابی ئه‌وه بكات، كه بۆچی فڵان سه‌ركرده قسه‌ی تاڵی كردووه یان فڵان رۆژ سه‌نگه‌ری لێ گرتووم، ئه‌و شاره‌زای زانستی دیپلۆماسی و سیاسه‌ته و ده‌زانێ له سیاسه‌تدا كه‌س دوژمنی تاهه‌تایی نییه و ئه‌وه‌ی دوێنێ له سه‌نگه‌ردا چه‌كی لێ ده‌خستیته سه‌ر پێ، ئه‌مڕۆ زۆر ئاساییه له‌سه‌ر مێزی دانوستان به پێكه‌نینه‌وه له‌گه‌ڵی دانیشیت و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌وڵ بده‌یت له‌سه‌ر مێزی دانوستان به‌چۆكیدا بێنیت.
نێچیرڤان بارزانی سیاسیه‌كی سه‌ركه‌وتووه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین به‌ڕوونی ڕۆڵ و كارێزمایه‌كی لێهاتوو و ئه‌ندازیاری ئاشتی و مامه‌ڵه‌ی درووستی بۆ سیاسه‌ت له‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی دیاره، ئارامكه‌ره‌وه‌ی ده‌یان گرژی نێوخۆیی و هه‌رێمی بووه كه بۆ كوردستان وه‌كو پیلان سه‌یركراون، بۆیه به‌ڕای من دیاریكردنی ساڵێك وه‌ك له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی به‌ڕێزیان بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر لۆژیك و تێڕوانینی به‌ڕێزیان، جه‌نابیان هه‌میشه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌بووه له ئاسمان و سیمای سیاسی كوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی به‌پێی رۆڵ و قورسایی خۆی زۆر جار پشووفراوانیشی به هه‌ڵوێسته‌كانی حیزبه‌كه‌ی به‌خشیوه و هه‌میشه له كێشه‌كان چ له‌گه‌ڵ به‌غدا یان دروستبوونی گرفتێك له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌كه هه‌مووان سه‌یریان كردووه كه كاك نێچیرڤان ڕۆڵ بگێڕێ چونكه وه‌ك ڕابه‌رێكی لێهاتوو له مامه‌ڵه‌كردنی سیاسی و پشوو فراوانی، به ئه‌ركی ئه‌ویان زانیووه كه ڕۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.نێچیرڤان بارزانی باش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێ، شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تان نه له ئاسمانانه و نه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكوو ته‌نیا له‌سه‌ر مێزی دانوستانه. ئێستا كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گرێكوێره‌یه‌كیان لێ هاتووه، تاقه شتێكی وه‌كوو زه‌رووره‌ت هه‌ستی پێ ده‌كرێت، حیكمه‌تی دیپلۆماتیكی نێچیرڤان بارزانیه. نێچیرڤان بارزانی، به‌زانایی خۆی كلیلی ده‌رگه‌داخراوه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی گڕێكوێره‌كانی پێیه.