کاریگەریەخراپەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر مندال

کاریگەریەخراپەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر مندال

پێشکەووتنە خێرایەکانی جیهان بلاوبوونەوەی جۆرەها ئامێروبەرنامەی پێشکەووتوو لەڕووی تەکنەلۆجیاوە وەگەیشتنی بەئاسانی بەهەموو کۆمەلگەکان خزمەتێکی باشی بە مرۆڤایەتی گەیاندووە بوویتە کارئاسانی بۆیان بەلام لە هەمان کاتدا کاریگەری خراپی کردووەهەم بۆ گەورە وبچووک ئێمە لەم وتارەدا باس لە کاریگەریەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر مندالان دەکەین کە لەم سەردەمەدا ئێستادا چ زیانێکی گەیاندووە بە مندالان بەتایبەتی ئەو مندالانەی کە ئالوودەی بوونەبەشێوەیەکی زۆر مندال کاتێک زۆر خولیای لای تەکنەلۆیا دەبێ ئەوە گەورەترین زیان کە بەمندال دەگات ئەوەیە گۆشەگیر دەبێت واتا تێکەل بەکەس نابێت حەز بەتەنیا و جودای دەکات بۆ زیاتر کات بەسەربردنەکان پشت بە ئامێرەکان دەبەستێت ئەمەش ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت لە خۆگونجاندن لە گەل دەوروبەرەکەی ئەمەش لەوانەیە تووشی ئۆتیزمی بکات ، یەکێکی تر لە کاریگەریە خراپەکانی کاریگەری لە سەر بیرەوەریەکانی مێشک هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ جونکە دەبێتە هۆی تەمبەلی مێشک مندال بۆ بیرکردنەوە لە شتەکان زیاتر پشت بە ئامێرەکان دەبەستێت نەک مێشکی خۆی هەروەها زۆر دانیشتن بەرامبەر بە ئامێرەکان دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر مێشکی مندال ، بەهۆی ئەم ئامێرانەوە مندال تووشی زۆر نەخۆشی دەبێت وەکو ژێر پەنجە و دەمارگیری شەکەتی و ماندوویەتی بەهۆی زۆر تیشکدانەوەی ئەم ئامێرانە هەروەها مندال تووشی قەلەویش دەکات بەهۆی زۆر دانیشتن و نەجولان و خواردنی شیرین هەروەها سەرئێشەو ئازاری مل بەهۆی زۆر چەمانەوەوە وە کاریگەرییە بەرچاوەکانی کە زۆر باوە ئەویش چاو کە دەبینین زۆر بەی زۆری مندالی ئیستا چاویلکەی لە چاودایە ئەویش بەهۆی کەم بینین یان چاوی مندالان کزبوون و پەلەی خوێن لەنێو چاویاندایە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی موبائیل و ئایپاتەوە ، بۆیە دایک و بابی ئازیز مندالەکەت بپارێزە لەم ئامێرانە چونکە مندال نەوەی دوارۆژن بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست و پێشکەووتنخوازمان هەبێت دەبێت دوور بن لەم ئامێرانە وە پیویستە چاودێری بکرێن لە لایەن دایک باوکەوە باسی کاریگەریە خراپەکانی بۆبکەن بۆ ئەوەی حەزو ئارەزووی بۆیاننەمێنێت.
نووسینی /گولان حسین حسن

Top