هێزەکانی داعش دوای هێرشکردنە سەر زیندانێکی گەورەی سوریا چەندین زیندانییان ئازاد کرد
بەپێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی داعش دوای هێرشکردنە سەر زیندانێکی گەورە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گروپەیان ئازاد کردووە.
گروپەکە دەڵێت: هێرشەکە کرایە سەر زیندانێک لە شاری حەسەکە کە لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
دەوترێت هێرشەکە گەورەترین هێرشی هێزەکانی داعشە بۆ ناو زیندانێکی وا گەورە.
بەوتەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرەتا هێزەکانی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لەبەردەم دەروازەکە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە نزیکەوە تەقاندەوە و دواتر هەڵیانکوتایە ناو زیندانەکە.
دوا بە دوای ئەو هێرشە، هێزەکانی سویای دیموكرات ڕێگاكانی دەوروبەری زیندانەکەیان داخست و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش لە ناوچەکە دەوریان گرت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەگەری دەستگیرکردنی تاوانباران و زیندانیان بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل