مەسروربارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی، هێرشی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە كرد.

مەسروربارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی، هێرشی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە كرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە سەرکۆنە کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاری و هەماهەنگیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش .

Top