ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتەمۆسکۆ

ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتەمۆسکۆ

 

 

 

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، لە ماوەی گەشتەكەدا سەرتا لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پوتین كۆدەبێتەوە و  پاشان لە دوما، لە پەرلەمانی ڕوسیا کۆدەبێتەوە.

بنکەی زانیاری حکومەتی ئێران نوسیویەتی لەکاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی مۆسکۆ ئیبراهیم ڕەئیسی لەلایەن وەزیری وزەی ڕوسیا و سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی هاوکاری ئابووریی ئێران و ڕوسیا و ئیگۆر مارگۆلۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە پێشوازی لێکرا .

وەزیرەکانی دەرەوە و نەوت و هەروەها کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لەم گەشتەدا لەگەڵ ڕەئیسی یاوەری دەکەن.

ئیبراهیم ڕەئیسی پێش جێهێشتنی تاران بۆ ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران گوتی: بوونی بەرژەوەندیی هاوبەش و کارلێکكەر لە نێوان تاران و مۆسکۆ لە ناوچەکەدا ئاسایش دروست دەكات و ڕێگە لە تاکڕەویی لە جیهاندا دەگرێت.

هیواشی خواست کە کارلێککردن و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری لەسەر بارودۆخی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هەبێت.

ئەم گەشتە دوو ڕۆژە لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا دێت و لە میانەی وتووێژەکاندا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران

ئەم سەردانە گرنگترین گەشتی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسیە بۆ دەرەوەی وڵات لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار. 

هاوکات ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکێکی ئێرانە بۆ ڕووسیا لە ساڵی 2017ەوە، کرێملین پێشتر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو: کە سەرکردەکانی ئەو دوو وڵاتە تاوتوێی "هەموو کێشەکانی پەیوەست بە هاوکاری دوولایەنە" دەکەن، لەوانەش ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 .

گوتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی بەهادری جەهرۆمی دوێنێ گوتی بوو " تەوەری گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان پەرەپێدانی هەناردەکردنە بۆ ڕوسیاو پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top