د. سامان به‌رزنجی: به‌ فه‌رمانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م كرایه‌وه‌

د. سامان به‌رزنجی: به‌ فه‌رمانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م كرایه‌وه‌

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  به‌ فه‌رمانی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م كرایه‌وه‌، له‌ نۆڕینگه‌كانی راوێژكاری كه‌رتی گشتی (حكوومی) دوای ده‌وام، نرخ له‌ 40 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌رتی گشتی (حكوومی و تایبه‌ت (ئه‌هلی) نرخ له‌ 40 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار كه‌م كرایه‌وه‌.

له‌ تاقیگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت (ئه‌هلی) ڕێگه‌پێدراو، نرخ له‌ 50 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 35 هه‌زار دینار كه‌م كرایه‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ 18/1/2022 فه‌رمانی بۆ ده‌رچووه‌، به‌كار ده‌بێ.

Top