پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان..

بەبۆنەی (٢٣)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەهەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن.

كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بە بڕیار و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستا  دامەزرا،  هەمیشە خاوەن پەیامی روون  و راستگۆیانەی خۆی بووە و لەو تەمەنە پڕ بەخششەی توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێكی رێكوپێك و بەگیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانە خزمەت بەو بوارە بكات.

 كەناڵیی ئاسمانی كوردستان، بە هەوڵ و كۆششی بێوچانی بەرپرس و میدیاكارانی توانیویەتی پیشەوەرانە مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و رووداوەكان بكات و  لە ئاست ئەو ئەرك و كارە دابێت بۆ خزمەتكردن و جێ بەجێكردنی خواست و ویستی بینەران و هاووڵاتیان.

رۆڵ و كاریگەری میدیا لەو رەوشە هەستیار و گرنگەی ئەمڕۆ زۆر بایەخدارە، بەتایبەتیش میدیای بینراو، دیارە لەو رووەوەش (Ktv) هەمیشە شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی لەخۆبردووانە و ماندوونەناسانە بە ئەركی پیرۆزی خۆی هەستاوە كە مایەی رێز و دەستخۆشیە. 

لەم یادەدا جەخت لەسەر گرنگی ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیایی دەكەینەوە  كە بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەییانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن بۆ

خستنەڕووی كێشە و كەموكوڕیەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزی لە ناو كۆمەڵگەی كوردستانیدا.

جارێكی دیكە وێرای سوپاسگوزاری و دەسخۆشیمان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگاكەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پرۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە و، ئومێدەوارین هەر لەپێشكەوتن و سەركەوتندابن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
 

Top