23ساڵ نموونەی میدیایەكی ڕاستگۆ و بوێر و ڕاشكاو ..

23ساڵ نموونەی میدیایەكی ڕاستگۆ و بوێر و ڕاشكاو ..

17/1/1999رۆژێكی مێژوویی و دەستكەوتێكی دیكەی بۆ نەتەوەیی كورد ، كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی بەر لە 23 ساڵ بەسەر پەڕشتی و بڕیاری جەنابی سەروك مسعود بارزانی دامەزرا،كرانەوەی ئەم كەناڵە پێویستیەكی زەروری بو لە بواری میدیای كوردیدا كە پەیامی ڕاستی و ڕاستگوی و نەتەوایەتی و ئاشتی بو كورد بە هەموو جیهان بگەیێنیت، و بە پڵان و پڕوژەی نوێ و تەكنیكی و بەرنامەی جۆراجۆر و پێشكەۆتو لەهەموو بوارەكاندا كوردستانیان ئاشنا بكات.
كوردستان تی ڤی وەك یەكەمین دەزگەی میدیایی لە ڕێگای سەتەلایتەوە سنووری كانی دەربازكردن و دەنگ و ڕەنگ و پەیامی نەتەوەیەكی ئاشتیخواز و ستەمڵێكراو كە لە نێوناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزی چوار وڵاتی داگیركەر كە دەیان ساڵە بە هەموو جۆرێك هەوڵی كپكردنی دەنگی ئازادیخوازی و رزگاریخوازی دەدەن لە ڕێگەی ئەم تیڤیەوە دەنگ و رەنگی هەموو كوردستانیانە بە هەموو بیروباوەرە جیاوازەكان لە رووی سیاسی و ئایینی و مەزهەبییەوە گەیاندە سەرانسەری جیهان
هەروەها ئامانجی ئەو دەزگە راگەیاندنە ، پتەوکردن و پێشخستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بە دەستی هێناون, رووەو بەجێ گەیاندنی ئەرکە مێژووییەکانی ئەو بزاڤە و وەدیهێنانی ئامانجە ئازادیخوازە ڕەواکانی لە سەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس و بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی فیدڕالیزم و هاوکاری و دۆستایەتیی لە نێوان گەلاندا و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و شۆفێنیزم و دیکتاتۆریەت و ئیدانەكردنی کردنی تیرۆر و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی شارستانیی کە بناغەکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و یەکسانی بێت و لەگەڵ پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان
سەڕەرای ئەوەی ئەگەرچی كوردستان تیڤی ، دەزگەیەكی راگەیاندنە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەڵام هەمیشە دەنگ و رەنگی هەمووان و ماڵی تەواوی كوردستانییان بووە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئایینزایەك. كوردستان تیڤی، كە هەڵگری خەسڵەت و پەیامی مرۆڤایەتی و نیشتیمانپەوەری و كوردایەتی و كوردستانییە، بەوپەڕی وریاییشەوە بنەماكانی رۆژنامەوانی لە كارەكانی خۆیدا بەرجەستە كردووە.
كوردستان تیڤی لە ماوەی 23 رابردوو بە پەیامی میدیایی ڕاست و دروستی كوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە و پێشمەرگانە و شارستانیانە خزمەتێكی بەرچاو و بە پەیام و شرۆڤەی ڕاستگۆیانە خزمەتێكی بەرچاویی رێبازی كوردایەتیی و كۆڵنەدان لە رێگەی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی كۆمەڵێك بەرنامەی هەمەمەڕەنگ لە گشت بوارەكاندا پەیامی نەتەوەیی خۆی گەیاندۆتە ئەوپەری سنوورە دەستكردەكان و هەموو ناوەچەكە و جیهان .
كوردستان تیڤی ، لە ماوەی نزیكەی چارەكە سەدەیەك خەبات و تێكۆشانی ، هەردەم چاو و گوێی خەڵك و وەك پردێكی متمانەپێكراو بووە لەنێوان خەڵك و حكوومەت و دامەزراوەكان. كەناڵی كوردستان تیڤی هاوسەنگەری پێشمەرگە بووە لە سەنگەری بەرگری دژی داعش و داگیركاران، هەروەها لە بەرەی بەرگری لە مافەرەواكانی كوردستانیان بووە . هەروەها جێگەی شانازییە و پێیدا هەڵگووتن نییە كە ئەم دەزگە وكەناڵە بە متمانەبەخۆبوونێكی زۆرەوە توانیوێتی وەك زمانحاڵێكی كوردایەتی پارتیمان ، پارتی دیموكراتی كوردستان لە نێو میدیایی كوردستان لە ڕێگەی كۆمەڵێك بەرنامە جیاواز و تایبەت بە كوردپەوەری و نیتشیمانپەوەری خزمەتێكی بەرچاوی بە دۆزی نەتەوەكەمان كردووە .
دەنگی كوردستان ، رۆژنامەی خەبات و كوردستان تیڤی درێژەپێدەر ودەستكەوتی گەورە ومێژوویین لە قۆناخەكانی خەباتی ڕەوایی گەلەكان پەیامی خەبات و ڕاپەرین و شۆڕشەكانی گەلەكەمان هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تا شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان و ڕاپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 كە بە شێوەیەكی زۆر سەردەمیانە بە كۆمەڵێك دەستكەوتنی گرنگ و بەسوودە بۆ هەموو نەتەوەی كورد لە رێگەی چەندین بەرنامە و كاری دیكۆمێنتاری بەسوودەوە خزمەتی بەرچاوی لە پێناو پاراستنی كەلتوور، شوناس ، مێژووی ڕەسەنایەتیی كورد كوردستان كردووە و چەكێكی بەهێز لە پێناو پارێزگاریكردن لە شوناسی كوردایەتی

Top