پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەولتاس

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەولتاس

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاسەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كاكەیی و تەواوی یارسانان لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە و ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت. لەم بۆنەیەدا هیوای قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ئاشتی و بەختەوەری بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دەخوازم.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

Top