پێشمەرگە سیمبولی خۆشەویستی بۆ كوردستان و خۆڕاگری..

پێشمەرگە سیمبولی خۆشەویستی بۆ كوردستان و خۆڕاگری..

پێشمەرگە لە مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆی نەتەوە كورد دا هێمای فیداكاری ، خۆڕاگری و پشوودرێژی و خۆشویستنی گەل و نیشتیمانە ، هەر ئەوەشە هەمیشە لە هەموو بارودۆخێكدا لە سەرما و گەرما و سەختییەكاندا ئامادەیە ، گیان وخوێنی لە پێناو سەربلندی و شكۆمەندی خاكەكە ببەخشێت .
بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ئەم چەند ساڵەی رووداو و گۆڕانكارییەكانی پێشمەرگەناوچەكە و دەوروبەرمان بكەین، گوشاری وپیلانگێری و هەڕەشە وپەڵاماردانەكانی سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان ، ئەوا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە بیروباوەر و ئیرادەیەكی پۆلایینەوە توانیوێتی سەنگ و پێگە و دەستكەوتەكان لە هەڕەشە و مەترسییەكان بپارێزێت .
لەو پێناوەدا هەمیشە ، گیان لە سەر دەستی سنگی كردۆتە قەڵغانی بەرگریكرن لە خاك و نەتەوەكە كە دەیان ساڵە دوژمنانی كوردو كوردستان لە ھەوڵی سرینەوەی دان ،لێرەدا دەمهەوێت ئاماژە بەڕاستییەك بدەم ئەویش ئەوەیە ، كاتێك باسی پێشمەرگە دەكرێت و هەموومان دەڵێن كە ئێمەش وەك پێشمەرگین ، نابێت ئەو ڕاستییە فەرامۆش بكەین ، دەبێت فێر بین كە پێشمەرگەبوون واتا خۆڕاگری ، فیداكاری و پشوودرێژی و خۆنەویستی خزمەتكاری بۆ گەل و نیشتیمان .
دەبێت ئێمە لە چوار چێوەی دروشمی پێشمەرگەبوون بێینە دەرەوە و هەموو سات و كاتێكدا ئامادەی فیداكاری بین ڕێگەی نەدەین پیلانی دوژمنان و نەیارانی كورد لە هەموو ڕوویەكەوە كاریگەری لە سەر بیروباوەری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەریمان بكات ، وەك چۆن چەند ساڵێكە و لە ئێستاشدا ، دوژمنان بە شێوازێكی نوێی دەروونی و میدیا جەنگێكی كوشندە و قرێژمان بەرامبەر ئەنجام دەدەن تا رۆح و بیروباوەری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری و خەباتمان بكوژن و لە ناوببەن كە خراپترین جۆری جەنگی دوژمنانە .
دەبێ‌ ئێمە هەموومان پێشمەرگەیەكی هوشیار و ئاگا بین و لە هەمان كاتیشدا لە هەموو كاتێكدا پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانمان لە یاد بێت نەك تەنها لەكاتی شەڕی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان ، چونكە ئەو سەقامگیری و ئاڕامی وئاشتیی و دەستكەوتانەی كوردستان لە سایەی خەبات و قوربانیدان و شەونخوونی پێشمەرگەیە، چونكە ئەو هێزە تێكۆشەرو خەباتگێر و ئازادیخوازەیك كە ناوی پێشمەرگەیە، بووەتە شوناسی نەتەوەیی كورد و پێوستە هەمیشە بیروهزرمان پێشمەرگە بێت .بەراستی نابێ ئێمە ئەوە لەبیر بكەین سەقامگیری و ئارامی ئازادی لە ھەرێمی كوردستان بەرھەمی شەون خوونی و بەرگری كردنی پێشمەرگەیە لە خاك و نەتەوەكەی و لەسەر دەستی پێشمەرگە ھاتوونەتە كایەوە.
چونكە كاتێك لەگەڵ خەم و هەست و سۆزی پێشمەرگەی كوردستان بین و باشتركردنی ژیان وگوزەرانیان و خانەوادەكانیان بین كە هیچ مرۆڤێك لە سەرۆك بارزانی دڵسۆزتر نییە بۆ پێشمەرگە ، با هەموو چین توێژەكانیش بەهەمان شێوە بن ،لە پێناو ئەوەی و زیاتر ھەست بە دڵسۆزی و ھەڵوێستی راستەقینەی ئێمە بكەن كە ھەموو كات لەگەلیانداین و پێشمەرگەیین..

Top